رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦/١٢/٢٠٢٠، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو میوان و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و چالاكی فه‌رهه‌نگی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و ئه‌كادیمیی زانكۆی سۆران، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، سه‌نته‌ری هۆرامانناسی كرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا و دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ كرا، وتاره‌كه‌یان به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات. به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ له وتاره‌كه‌یاندا، وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی ئاماده‌بووان و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وچه‌شنه و كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هۆرامانناسی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیایه‌كی روون و پێویستیی و هه‌بوونی توانستی پسپۆڕی و زانستی، هاتووه‌ته به‌رهه‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یاندا، به‌ڕێز د. موسڵح په‌رژایه سه‌ر باسی كوردناسی وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی پرسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به كورستان و له‌مباره‌وه گوتی " كوردناسی وه‌ك بوارێكی پسپۆڕی و وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له رابردوودا و تا هه‌نووكه‌ش، له دوو ره‌هه‌نده‌وه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی به‌رچاو له نه‌ریتی كاری كوردناسی له روانگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه بووه و، دووه‌میش ئه‌وه‌ی كه به‌وشێوه‌ی پێویسته، سه‌رنج نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. ئه‌مه تا راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كردووه‌ته سه‌ر ناسنامه و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆمه‌ڵ." هه‌ر له درێژه‌دا به‌ڕێزیان گوتی " ئێمه باوه‌ڕمان وایه، كه پێویسته له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانه‌وه هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانی مێژوومان بكێشرێنه ناو و بیانخوێنینه‌وه، تا بتوانین له لایه‌كه‌وه خۆمان وه‌كو بكه‌ری ناو ئه‌و پڕۆسه مه‌عریفییه بخه‌ینه‌ڕوو و، له لایه‌كی تریشه‌وه بگه‌ین به تێگه‌یشتنێكی هه‌مه‌لایه‌ن و خۆماڵییانه له خۆمان."
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وته‌كه‌یاندا، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی رێنسانێكی راسته‌قینه له ژیانی خۆماندا به‌دی بێنین، ده‌بێ هه‌م خۆمان بناسین و هه‌م له گه‌ڵ رابردووی خۆمان بكه‌وینه گفتوگۆ و هه‌م گفتوگۆ له نێوان به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی بوونی خۆمان به‌دیبێنین. له‌مباره‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ورامان گوتی " هه‌ورامان له مێژووی كوردستاندا، شوێن و پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆر باره‌وه نادیار ماوه‌ته‌وه و نه‌كه‌وتووه‌ته ناو گفتوگۆوه چ له‌گه‌ڵ خۆی و، چ له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ریشی. ئه‌مه له كاتێكدایه، كه ئاوڕ له ئه‌ده‌بیات، شێواز و فه‌رهه‌نگی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل سرووشت، ئه‌ندازیاری، هونه‌ر، ئاین و ئاینناسی و زۆر پرس و بابه‌تی دیكه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی چ سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی ژیاریین و چه‌نده كاریگه‌ر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێبكه‌ین و بیناسینه‌وه و له كۆنتێكستی گشتی كۆمه‌ڵگاكه‌شماندا بیخه‌ینه ناو گفتوگۆوه."
داواجا ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌مه نه‌ك ته‌نها بۆ هه‌ورامانناسی، به‌ڵكو بۆ زۆر لایه‌نی دیكه‌ی شاراوه‌ی مێژوو و ناسنامه‌مان پێویسته و ئه‌ركی ناوه‌نده زانستییه‌كانه قۆڵی له هه‌ڵماڵن.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، "د. هه‌ژار ئه‌حمه‌د" یه‌كێك له به‌رێوه‌به‌رانی سه‌نته‌ره‌كه، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیشكی خسته سه‌ر ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه. له سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا، به‌ڕێزیان وێڕای به‌خێرهێنانی هه‌موو لایه‌ك، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركی ناوه‌ندی ئه‌كادیمییه توانا و پسپۆڕی خۆی به‌كاربێنێ بۆ شرۆڤه‌ی بابهتهكان و، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی سۆران هه‌ستی به گرنگی بابه‌ته‌كه كرد و توانستی پسپۆڕی خۆی هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌م كاره‌ی ده‌ستپێكرد.
دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی كه ئامانجی ئه‌م سهنتهرهن و له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ. هه‌ر له پاراستن و كۆكردنه‌وه و ئه‌رشیفكردنی كه‌ره‌سته و سامانی كولتووری ئه‌و ده‌ڤه‌ره تا لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و دواجار هاوبهشسیپێكردنیان له ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفی له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه جگه له گرنگیدان به نووسینی هه‌ورامی و وه‌رگێڕان، بۆئه‌وه‌ی دواجار ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه و ده‌رگای تێگه‌یشتن به‌ڕووی به‌شێكی گرنگ له سامانی میژوویی و نه‌ته‌وه‌ییمان، دانه‌خرێ.
له دوا بڕگه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێزیان زۆر سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كرد، كه هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌كه‌می هێنانه‌به‌رباسی پڕۆژه‌كه، به گه‌رمییه‌وه پێشوازیان لێ‌كرد و سه‌ره‌نجام بڕیاری دامه‌زاندنیان ده‌ركرد.
دواتر به‌ڕێز "د. فازڵ حه‌مه سه‌عید" یه‌كێكی دیكه له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌نته‌ره‌كه وتارێكی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێزیان له وته‌كه‌یاندا وێڕای به‌خێرهاتنكردنی ئاماده‌بووان، سه‌باره‌ت به گرنگی تێگه‌یشتن له فره‌ڕه‌نگی و جۆراوجۆرییه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌سته به‌و تێگه‌یشتنه له جۆراوجۆرییهكان.
ئینجا به نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیران و چالاكانی كولتووری هه‌ورامان، "د. سادق سه‌رگه‌تی" وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێزیان ویڕا سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و سه‌نته‌ره، كاره‌كه‌ی به كارێكی دیكه‌ی ناوازه‌ی زانكۆی سۆران له قه‌ڵه‌م دا و، باسی له‌وه‌كرد به سه‌رنجدان له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه له ستراتیژی ئه‌م زانكۆیه‌دا هه‌یه، دڵنیان كه ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌نجامی زۆر باشی ده‌بێت و له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.
له دوا بڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وه‌كو رێز و وه‌فا به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه خۆبه‌خشانه و دڵسۆزانه خزمه‌تیان به چاند و رۆشنبیری هه‌ورامان كردووه، سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك كرا.
سه‌ره‌تا وه‌ك پێزانینێك به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران له پشتگیری كردنی پڕۆژه‌كه و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كه، سه‌نته‌ری هۆرامانناسی به پێویستی زانی سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به به‌رێز "د. موسڵح مسته‌فا".
دواتر ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سۆرانه‌وه، وه‌كو كه‌سانی چالاكی فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری هه‌ورامان، كه رۆڵێكی به‌رچاویان له خزمه‌تكردنی چاندی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌بووه، سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شكرا:
ــ مامۆستا جه‌مال بێ‌دار
ــ د. ناجح گوڵپی
ــ مامۆستا جه‌لیل عه‌باسی
ــ ئارام مسته‌وفی
ــ نامیق هه‌روامی
ــ یانه‌و ژهناو هۆرامانی(ماڵی ژنانی هه‌ورامان)
ــ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان
ــ سه‌نته‌ر و ژیوای
پێویسته بگوترێ تێكڕای به‌شداربووان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی زانكۆی سۆران كرد و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زانكۆی سۆرانیان به‌رزنرخاند و به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كیان به سه‌نته‌ره‌كه دا. هه‌ر له‌م رێوڕهسمهددا، به‌ڕێز نامیق هه‌ورامی وه‌ك پێ‌زانین و خۆشحاڵی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره نیوه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی خۆی و هه‌روه‌ها به‌شێكی به‌رچاو نوسخه‌ی دیجیتاڵی ده‌ستنووسی پێشكه‌ش به سه‌نته‌ره‌كه كرد.
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هۆرامانناسی
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
میوانانی خۆشه‌ویست
هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن بۆ زانكۆی سۆران. خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزین كه له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا، بۆ جارێكی تریش له سایه‌ی هه‌وڵ و چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كان لێك كۆبووینه‌ته‌وه و له خزمه‌تتانداین. به تایبه‌تی زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئه‌و ئازیزانه ده‌كه‌ین، كه له رێگه‌ی دووره‌وه‌و به تایبه‌تتر له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانی جوان، ته‌شریفیان هێناوه و ئه‌مڕۆ لێره له ده‌ستپێكی ئه‌و كاره مه‌زنه‌ی كه ده‌ستمان داوه‌تێ، له‌گه‌ڵمانن. هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن و هیوای سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌خوازین.
هێژایان
بونیادی هزریی ئێمه له بیاڤی كاری ئه‌كادیمیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیا و پسپۆڕیی و پێویستیی داڕێژراوه. له روانگه‌ی ئێمه‌وه، هه‌موو پرس و بابه‌تێك پێویستی به خۆته‌رخانكردن و لێوردبوونه‌وه‌و شه‌ن و كه‌وی زانستییه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه ئه‌و شه‌ن و كه‌وه زانستییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئایدیایه‌كی به‌هێز و روون و، پشتئه‌ستوور به هێزی پسپۆڕی نه‌بێ، ناتوانێ به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌عریفه بێت و كه‌لێنێك پڕبكاته‌وه. دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هۆرامانناسیی زانكۆی سۆران، ده‌ره‌نجامی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه. ئایدیای ئه‌م سه‌نته‌ره و پێویستیی كاركردن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، هه‌روه‌ها هه‌بوونی كه‌سانێكی پسپۆڕ له چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازه‌وه، ئومێدوارمان ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می مه‌عریفی بین له روونكردنه‌وه‌ی جۆری تێگه‌یشتنمان سه‌باره‌ت به ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. كه بێگومان ئه‌م مه‌عریفه‌یه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێ له به‌دیهێنانی تێگه‌یشتنێكی تۆكمه سه‌باره‌ت به ماهیه‌تمان.
خۆشه‌ویستان
كوردناسی وه‌ك بوارێكی پسپۆڕی و وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له رابردوودا و تا هه‌نووكه‌ش، له دوو ره‌هه‌نده‌وه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی به‌رچاو له نه‌ریتی كاری كوردناسی له روانگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه بووه و، دووه‌میش ئه‌وه‌ی كه به‌وشێوه‌ی پێویسته، سه‌رنج نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. ئه‌مه تا راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كردووه‌ته سه‌ر ناسنامه و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆمه‌ڵ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه، كه پێویسته له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانه‌وه هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانی مێژوومان بكێشرێنه ناو و بیانخوێنینه‌وه، تا بتوانین له لایه‌كه‌وه خۆمان وه‌كو بكه‌ری ناو ئه‌و پڕۆسه مه‌عریفییه بخه‌ینه‌ڕوو و، له لایه‌كی تریشه‌وه بگه‌ین به تێگه‌یشتنێكی هه‌مه‌لایه‌ن و خۆماڵییانه له خۆمان. دامه‌زراندنی ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌ره‌نجامی وردبوونه‌وه‌یه له‌و خاڵانه، كه له رابردوودا وه‌كو سه‌رنج له بواری كوردناسیدا هه‌بوون.
ئازیزان
دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هۆرامانناسیی، وه‌بیرهێنانی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه، كه ئێمه بۆ به‌دیهێنانی رێنسانس له ژیانماندا، پێویستمان به دوو بابه‌تی گرنگ هه‌یه. یه‌كه‌میان تێگه‌یشتن له بوونی خۆمان، دووه‌میش به‌دیهێنانی گفتوگۆ، چ له‌گه‌ڵ رابردوومان و چ له نێوان ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. هه‌ورامان له مێژووی كوردستاندا، شوێن و پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆر باره‌وه نادیار ماوه‌ته‌وه و نه‌كه‌وتووه‌ته ناو گفتوگۆوه چ له‌گه‌ڵ خۆی و، چ له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ریشی. ئه‌مه له كاتێكدایه، كه ئاوڕ له ئه‌ده‌بیات، شێواز و فه‌رهه‌نگی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل سرووشت، ئه‌ندازیاری، هونه‌ر، ئاین و ئاینناسی و زۆر پرس و بابه‌تی دیكه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی چ سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی ژیاریین و چه‌نده كاریگه‌ر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێبكه‌ین و بیناسینه‌وه و له كۆنتێكستی گشتی كۆمه‌ڵگاكه‌شماندا بیخه‌ینه ناو گفتوگۆوه. بۆیه زێده‌ڕۆیی تێدا نییه ئه‌گه‌ر بلێین، ئیمه له زۆر باره‌وه له مێژوو و رابردووی خۆمان ون و بێگانه بووین. له‌كاتێكدا ئه‌وه بنه‌مایه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، هه‌ر رێنسانێكی راسته‌قینه له میژووی میله‌تاندا، پێویستی به خۆناسیی جه‌وهه‌ری و گفتوگۆی به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ورامانناسی، به‌ڵكو له زۆر بواری تری نه‌ناسراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا راسته و، دواجار ئه‌ركی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانه، قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵن و به روانگه‌یه‌كی پسپۆڕانه‌وه، تیشكیان بخه‌نه سه‌ر و، رێگاكانی رێنسانسێكی كوردستانی رۆشن بكه‌نه‌وه.
خۆشه‌ویستان
بواره‌كانی كاركردن له هه‌ورامانناسی به مێتۆدی به‌شداریكردنی پسپۆڕییه جۆراوجۆره‌كان، كه له به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، ئه‌مه كارێكی قورس و هه‌مه‌لایه‌ن و له هه‌مان كاتدا پڕ بایه‌خه و پێویستی به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. خۆشحاڵێن كه له به‌رنامه‌ی داڕێژراوی ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به ورده‌كارییه‌وه داڕێژراون. هه‌ر ئه‌مه‌شه وامان لێده‌كات ئومێده‌وار بین به ئه‌نجام و به‌رهه‌مه‌كانی. هیواداریشین ئێوه‌ی ئازیز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا ده‌ستیان ده‌ڕوات و شاره‌زاییان هه‌یه، هه‌مبانه‌ی هزرییان بخه‌نه كار، تا پێكه‌وه بتوانین كارێكی پڕ به‌رهه‌م و كاریگه‌ر ئه‌نجام بده‌ین.
جارێكی دیكه، وێڕای به‌خێڕهێنانی هه‌موو ئێوه ئازیزان، به پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێزانینی خۆم و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م سه‌نته‌ره بكه‌م، كه دڵسۆزانه و ماندوونه‌ناسانه، هه‌لومه‌رجی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه گرنگه‌یان ره‌خساند.
زۆر سپاس بۆ گوێگرتنتان
سه‌رفراز و سه‌لامه‌ت بن.