رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٤/٤/٢٠٢١، شاندێكی زانكۆی سۆران به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێزان "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، "د. هێمن میرانی" راگری فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌رێوه‌بردن و "د. ره‌نجبه‌ر بالیسانی" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی زانكۆ، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێر یان كرد و، له لایه‌ن شاندێكی پارێزگاوه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "ئومێد خۆشنا" پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی هه‌ردوولا له دیداره‌كه، باس لە هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و پێویستی بەشداری زانکۆکانی کوردستان لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و میکانیزمی کار بۆ دامەزراوەکانی حکومەت، كرا. لە به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز "د. ڕەنجبەر بالیسانی" پرێزنتەیشنێکی دەربارەی ئه‌و پڕۆگرامه پێشکەشکرد، كه زانكۆی سۆران بۆ پارێزگای هەولێر ئامادەی کردبوو و، پێشتر و لە ئەیلولی ٢٠٢٠ لە گەڵ پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر "د. فەرسەت سۆفی" بڕیاری لێ درابوو. ئێستا ئەپڵیکەیشنەکە ئامادەیە و، بۆ باشترکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتییان و پارێزگا ئامادەکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بەردەست.
له به‌رامبه‌ردا به‌رێز پارێزگار، سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سۆران كرد و ئه‌و كاره‌ی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، به مه‌به‌ستی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەردوولا، یاداشتێكی لێکگەیشتن له نێوان پارێزگای هەولێر و زانکۆی سۆران لە لایەن بەڕێزان سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و پارێزگاری هه‌ولێر، واژۆ کرا.
پێویسته بگوترێ دوابه‌دوای دیداره‌كه، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ورده‌كارییه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه و یاداشتی واژۆكراوی هه‌ردوو دامه‌زراوه، خرایه‌ڕوو.
لینكی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه، كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی رووداو ه‌وه، بڵاوكرایه‌وه:
https://www.facebook.com/watch/live/?v=339203014205306&ref=watch_permalink