ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٨/٨/٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د. ئارام محه‌ممه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدێكی هاوڕێی و بەرپرسانی حکومی و حزبیی دەڤەری سۆران و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سۆران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، به فه‌رمی د. شێروان شه‌ریف قڕتاس وه‌ك سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سۆران، ده‌ستبه‌كار بوو.
مەراسیمی دەستبەکاربوونەکە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکدا بەڕێوەچوو. سه‌ره‌تا به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. به‌ڕێزیان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بە ئاماده‌بوونی له زانكۆی سۆران، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سۆران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز د. ئارام، تیشكی خسته سه‌ر شوێن و پێگه‌ی مێژوویی ده‌ڤه‌ری سۆران له میژووی سیاسی كورددا و ئاماژه‌ی به‌و خه‌بات و قوربانیدانه نه‌پساوه‌یه كرد كه ئه‌م ناوچه‌یه پێشكه‌شی كردووه و گوتی كه زانكۆ سۆران دیارییه‌كی بچووكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه.
له بڕگه‌یه‌كی تری قسەکانیدا، به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانكۆی سۆران خاوه‌نی شوێن و پێگه‌یه‌كی گرنگه و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و ماندووبوون و قوربانیدانی ستافی زانكۆکەیه و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه هه‌روا له گه‌شه و پێشكه‌وتندا بێت.
له درئژەی وته‌كانیدا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێمه پێویسته له پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵاماندا هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی كادیری ئه‌كادیمی نیشتمانی بده‌ین و به گیانی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه كار بكه‌ین و ئاوڕی له‌وه دایه‌وه كه باووباپیرانی خه‌ڵكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له رابردوودا به قوربانیدان، ئه‌ركی خۆیان به‌جێگه‌یاندووه و ئێستا نۆره‌ی نه‌وه‌كانیانه له زانكۆی سۆران، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و به گیانی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتارەکەیدا، به‌ڕێز د. ئارام، ویڕای پیرۆزبایی دووباره له سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سۆران، هه‌موو پاڵپشتییه‌كی وه‌زاره‌تی بۆ به‌ڕێزیان و زانكۆی سۆران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز د. موسڵح مسته‌فا سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی سۆران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كار و قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانیدا.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رێز د. عه‌بدولفه‌تاح عەبدولڕەزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و وێڕای پیرۆزبایی له به‌ڕێز د. شێروان شه‌ریف سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سۆران، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پشتگیری وه‌زاره‌تی بۆ به‌ڕێزیان و زانكۆی سۆران دووپاتكرده‌وه.
له لایه‌ن خۆشییه‌وه به‌رێز د. شێروان شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی سۆران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان و ئامادەبووان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته كردن بۆ نیشاندنی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان له زانكۆی سۆران.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، سوپاس و پێزانینی گه‌رمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێشووی زانكۆی سۆران كرد له هه‌مبه‌ر كار و خزمه‌ته‌كانیان و دواتر تیشكی خسته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زانكۆی سۆران و ماندوونه‌ناسیی و هه‌ستی به‌رزی به‌رپرسیارێتی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و هه‌روه‌ها قوتابییانی زانكۆ كه كارێكی وایان كردووه زانكۆی سۆران خاوه‌نی شوێن و پێگه‌یه‌كی دیار بێت و هیوای خواست كه هه‌موو لایه‌ك به پشتیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بتوانن زانكۆی سۆران به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن به‌رن.