له نوێترین كاری زانستی خۆیدا، "م. حه‌سه‌ن مسته‌فا" به‌رێوه‌به‌ری كارووباری یاسایی زانكۆی سۆران و مامۆستا له فاكه‌ڵتیی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی له پسپۆری یاسادا بڵاوكردنه‌وه.
توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌می به ناونیشانی (ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له ده‌ستوور و بڕیاری دادگاكانی ده‌ستووریدا) له گۆڤاری (گرێبەستی کۆمەڵایەتی - Social Contract Journal) بڵاوكرده‌وه، كه گۆڤارێکی زانستی نیوه ساڵیە، لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەچێت و تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی بە هەر سێ زمانەکانی عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی. توێژینه‌وه‌كه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده فه‌لسه‌فییه‌كانی چه‌مكی كه‌رامه‌تی مرۆڤ (Human Dignity) و چۆنیه‌تی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ده‌ستوور و بریاری دادگاكانی هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌راوردكرنیان به سیسته‌می یاسایی و ده‌ستووری عێراق.
لینكی گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی:
https://clr.gov.krd/magzine/?fbclid=IwAR31cDRI3jlUBLDPsFmeATJA9vEJ_5gYYLeE5xx-qeV-AaM8zu-txVkAkKU.
توێژینه‌وه‌ی دووه‌میشی له ژێرناونیشانی(ISIS CRIMES IN SINJAR: FILING A LAWSUIT BEFORE ICC AND REPARATION MECHANISMS CRITICAL AND ANALYTICAL REVIEW ARTICLE) له گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی (PalArchs Journal of Archaeology) بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باس له تاوانه‌كانی داعش له شه‌نگال ده‌كات، به گوێره‌ی ئه‌حكامه‌كانی یاسا و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و، میكانزمه‌كانی قه‌ر‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیان ده‌خاته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
لینكی توێژینه‌وه‌كه: