له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌رزركردنه‌وه‌ی توانا مرۆییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران، چه‌ندین خولی راهێنانی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بردن. له‌و خولانه‌دا، "د. هیمداد فه‌یسه‌ڵ" مامۆستای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، وه‌كو راهێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كرد و چه‌ندین وانه‌ی پێشكه‌ش به فه‌رمانبه‌ران كردن.
دوای به ئه‌نجامگه‌یاندنی خوله‌كان، وه‌زاره‌تی پلاندانان سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی ناوبراو كرد، كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "زاگرۆس فه‌تاح" بریکاری وەزیری پلاندانان و "چۆی کوان ژین" کونسوڵی ووڵاتی کۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شی كرا.
شایەنی باسە خولی بەرزکردنەوەی توانا مرۆییەکانی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم، پڕۆگرامێکە كه لە لایەن وەزاەتی پلاندانان— ئەنستیۆتی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی بە ھاوکاری ئاژانسی کۆیکای ووڵاتی کۆریا KOICA ئەنجامدەدرێت.
