- فاكه‌ڵتی یاسا له یه‌ك به‌ش پێك دیت ئه‌ویش بریتییه له به‌شی یاسا .
- ئێستا ڕاگری فاكه‌ڵتی یاسا له لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د.كامران حسین الصالحی) به‌رێوه ده‌چیت و (م.ی.محسن شریف صالح) به یاریده‌ده‌ری ڕاگر و به‌رێز ( د.هاشم عمر احمد ) به سه‌رۆكی به‌شی یاسایه له فاكه‌ڵتی.
- فاكه‌ڵتی یاسا له (2)پرۆفیسۆری یاریده‌در (5) دكتۆرا (35) مامۆستای یاریده‌ده‌ر هه‌یه و (1) ماموستای یاریده‌ده‌ر به گرێبه‌ست كه كۆی گشتی ده‌كاته ( 43 مامۆستا ).
- فاكه‌ڵتی یاسا له ( 68) فه‌رمانبه‌ری میلاكی هه‌یه .
فاكه‌ڵتی یاسا به هه‌ر (3)سێ قۆناغی خوێندنی پێك دیت له (197) دووسه‌د قوتابی.
- فاكه‌لتی یاسا له بواری خویًندنی ماسته‌ر( 9 ) قوتابی هه‌یه (8) له ناوه‌وه (1) له ده‌ره‌وه و له بواری دكتۆرا ( 20) قوتابی هه‌یه (18) له ده‌ره‌وه (2) له ناوه‌وه .
- فاكه‌ڵتی یاسا (5) خۆڵی ده‌رچوونی ئه‌نجام داوه ، خۆڵی یه‌كه‌م له ساڵی ( 2009-2010 ) كه له ( 44 ) قوتابی پێكهاتبوو وخۆڵی دووه‌میش له ساڵی ( 2010-2011 ) له ( 44 ) قوتابی پیكهاتبو و وخۆڵی سێیه‌م له ساڵی ( 2011-2012 ) له ( 37 ) قوتابی پێكاتبوو و خۆڵی چواره‌م له سالی (2012-2013) له (33) قوتابی پیكهاتبوو و خۆڵی پێنجه‌میش له ساڵی (2013-2014) له (44) قوتابی پێكهاتبوو.
- فاكه‌ڵتی یاسا ( 6) هۆڵی خوێندن له خۆ ده‌گریت ، هه‌موو هۆڵه‌كان هه‌موو پێداویسته‌كانی تایبه‌ت به هۆڵه‌كانی تیدایه و فاكه‌ڵتی یاسای سۆران ( 1 ) تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌یه كه ( 18 ) كۆمپیوته‌ر له خۆ ده‌گرێت و هه‌موو كۆمپیهتهرهكان هێلی ئه‌نته‌ڕنێتی له‌سه‌ره و فاكه‌ڵتی یاسای سۆران هیج هۆڵی وه‌رزشی به خۆی نیه و هه‌روه‌ها كافتریای فاكه‌ڵتی یاسای سۆران ده‌كرێته دوو به‌ش بهشهكیان تایبه‌ته به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌كه‌ی تر تایبه‌ته به قوتابیان .