لاپەڕەی فەرمی فاکەڵتی زانست بە زمانی کوردی
فاكه‌ڵتی زانست و ئه‌ندازیاری له ساڵی 2010 ه‌وه دامه‌زراوه و به یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی زانكۆی سۆران داده‌نرێ. وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م فاكه‌ڵتییه، سه‌ره‌تا هه‌ردوو به‌شی بیركاری و كۆمپیوته‌ر له كۆلێژی په‌روه‌رده جیا كرانه‌وه و له چوارچێوه‌ی فاكه‌ڵتیه‌كی سه‌ربه‌خۆدا، دانران. دواتریش بۆ به‌ره‌وپێش بردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و فاكه‌ڵتییه و به پێی پلان و به‌رنامه‌ی له پێشدا داڕێژراو، به‌شی دیكه‌ی وه‌ك: جیۆلۆجیای نه‌وت و بایۆلۆجی و كیمیای، بۆ زیاد كران. پاشان فاكه‌ڵتی زانست، فراوانبوونی زیاتری به‌خۆوه بینی و سكوڵی ئه‌ندازیاری بۆ زیاد كرا و ناوه‌كه‌شی گۆڕا بۆ فاكه‌ڵتی زانست و ئه‌ندازیاری. سكوڵی ئه‌ندازیاریش ئه‌م به‌شانه له‌خۆده‌گرێت: ئه‌ندازیاری شارستانی، ئه‌ندازیاری نه‌وت و ئه‌ندازیاری كیمیا.
ئه‌م فاكه‌ڵتییه له ئێستادا خاوه‌نی 55 مامۆستای هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایه.