به‌رێزان سه‌رۆك و ستافی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران
میوانانی قه‌درگران
ده‌رچووانی سه‌ربڵند
به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێزدار (مسعود بارزانی ) پیروزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م.
ده‌رچووانی خوشه‌ویست...
ئه‌وڕۆ ئێوه‌ی ئازیز، به‌ری ره‌نج و تێكوشانی چه‌ندین ساڵه‌ی خوێندن و ماندووبوونتان ده‌دوورنه‌وه. ئه‌وڕۆ خانه‌واده‌كانتان، مامۆستا ئازیزه‌كانتان، دۆست و كه‌س وكار و وڵاته‌كه‌تان سه‌ربڵندن پێتان. ئێمه ئومێدێكی زۆر گه‌وره‌مان پێتانه، كه بخزێنه ناو داموده‌زگا حكومییه‌كان و كارگه و پیشه‌سازییه جۆراوجۆره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له كوردستانی خوشه‌ویستمان، بۆئه‌وه‌ی به‌و زانسته‌ی كه فێری بوون خزمه‌تی وڵات و هاونشتیمانییانی خوتان بكه‌ن.
ئازیزان....
دڵنیابن هیچ شتێك هێنده‌ی خزمه‌تكردنی وڵات تام و چێژی نییه له ژیاندا. ده‌رچووانی خوشه‌ویست ڕۆڵه خوێن گه‌رمه‌كانی كوردستان، من ده‌توانم پێتان بڵێم كه ئێوه‌ی ئازیز له زانكۆی سۆران له ده‌ستێكی به توانادا بوونه، ئه‌مه‌ش بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی زانستی ئێوه و نایابیتان له بواره‌كانی خۆتاندا. مامۆستا سه‌ر بڵنده‌كانتان به پشتیوانی دیدو ڕۆنییای سه‌رۆكی زانكۆ و ستافی هاوكاری له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و راگر‌و سه‌رۆك به‌ش و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی زانكۆ، له ماوه‌یه‌كی كورت توانیان ناوناوبانگێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ سۆران و زانكۆكه‌ی مسوگه‌ر بكه‌ن. ته‌نیا له‌ماوه‌ی چوار ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا زانكۆی سۆران توانیویه‌تی له رێزی زانكۆ باشه‌كانی كوردستان و عێراق بێت، له‌هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیدا. زانكۆكه‌تان شان له‌شانی زانكۆ باشه‌كان ده‌دات ، من زۆر به ئایینده‌ی ئێوه و زانكۆكه‌تان گه‌شبینم. هیوادارم ده‌رچووانی به‌رێز، به‌زووترین كات هه‌مووتان ده‌رفه‌تی كار بدوزنه‌وه و ئێمه‌ش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێغی ناكه‌ین له پشتیوانی كردنتان بۆ مسوگه‌ر كردنی ژیانێكی شایسته‌ی پڕ له كامه‌رانی و خزمه‌ت به‌گه‌ل و وڵات.
هه‌رشاد و سه‌ربه‌رزبن
پیروزباییتان لێده‌كه‌م جارێكی دیكه. پیروزتان بێت ئه‌و بروانامه‌یه‌ی ئه‌وڕۆ پێتان ده‌به‌خشرێت.
كوردستانی خوشه‌ویستمان هه‌ر ئاوه‌دان و شكۆدار بێت.