سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی ٢٠١٤/١١/٢٦ بەڕێز " د . موسڵیح مستەفا " سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان بەڕێزان "د . نەهرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی و "د. یادگار ڕەسوڵ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانکۆ بۆ کارووبار قوتابیییان، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی خوێندنی ئێوارن لە فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، لەگەڵ قوتابییان کۆبوونەوە.
له سەرەتای کۆبوونەوەکەدا و له وته‌یه‌كی كورتدا، " د . هیوا عبدالعزیز بالیسانی " راگری فاکەڵتی پەروەردە، بەخێرهاتنی گەرمی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ‌و مامۆستایان و قوتابیانی کرد .
دوای وته‌كانی ناوبراو تێكڕا سه‌یری كلیپێكیان كرد، كه سه‌باره‌ت به زانكۆی سۆران، به‌رهه‌م هێنرابوو.
پاشان سەرۆکی زانکۆ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان له سه‌ره‌تای وته‌كه‌یاندا، خۆشحاڵی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ قوتابییان ده‌ربڕی و باسی له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به زانكۆی سۆران و ره‌وتی خوێندن له‌و زانكۆیه كرد. به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به ستراتیژی زانكۆ كرد له رووی گرنگی دان به كواڵیتی خوێندن و بنیاتنانی پێوه‌ندی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، كه بوونه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆی سۆران سه‌ره‌ڕای كه‌می ته‌مه‌نی، ببێته ناوێكی دیار پێشبینی داهاتوویه‌كی گه‌شی بۆ بكرێ. سه‌رۆكی زانكۆ هیوای خواست كه قوتابییانی خوێندنی ئێواران بتوانن به باشی سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرن، كه بۆیان هه‌ڵكه‌وتووه.
دوای تەواو بوونی ووتەکانی سەرۆکی زانکۆ، قوتابییان سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان كرد، كه هه‌موویان به تێر و ته‌سه‌لی وه‌ڵام درانه‌وه.