شه‌ڕی داعش و روانینی پسپۆڕانی زانكۆی سۆران له‌ گۆڤارێكی به‌ناوبانگی جیهانیدا

The Conversation Magazine

شه‌ڕی داعش و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وله‌َتی ئیسلامی له‌ عێراق و شام(داعش) بۆ سه‌ر عێراق و كوردستان، سه‌رنجی زۆرێك له‌ میدیا و لێكۆڵه‌ر و شڕۆڤه‌كارانی سیاسی جیهانیان به‌ره‌ و لای خۆیان راكێشا و هه‌ریه‌ك له‌ گۆشه‌ نیگای خۆیه‌وه‌، سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و لێكی دایه‌وه‌.

له‌م گۆشه‌ نیگایه‌وه‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كورد و كوردستان و پێشمه‌رگه‌ كاریگه‌رترین هێزی دژبه‌ری داعشه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی، بۆیه‌ هه‌بوونی روانگه‌یه‌كی زانستی كوردی و لێكدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی له‌ روانگه‌ی كورده‌وه‌، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه‌.

هه‌ر به‌ هه‌ست كردن به‌م پێویسته‌ هه‌نووكه‌ییه‌ و به‌ باوه‌ڕ هه‌بوون به‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ روانگه‌یه‌كی كوردی و گوتارێكی كوردی له‌مباره‌وه‌ له‌ ئارادا بێت، پسپۆڕانی زانكۆی سۆران له‌ ژێر ناونیشانی(ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، كورده‌كانی له‌ جه‌نگێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پێناو مانه‌وه‌دا، یه‌كخستووه‌) وتارێكیان له‌ گۆڤاری به‌ناوبانگی (the conversation)دا بڵاوكرده‌وه‌.

بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م وتاره‌، كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و "د. كه‌مال عۆدیشۆ" له‌ زانكۆی سۆران و "د. تایله‌ر فیشه‌ر"، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و بابتییانه‌ هه‌وڵیان داوه‌، كه‌ ره‌هه‌نده‌كانی شه‌ڕی داعش له‌ گه‌ڵ كوردستان و پرسی كورد و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ وردی شڕۆڤه‌ بكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا ئه‌و وتاره‌، سه‌رنجی هه‌زاران كه‌س له‌ خوێنه‌رانی ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ به‌ناوبانگه‌ی، بۆ لای خۆی راكێشاوه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ به‌ كوردی كلیك له‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

دەوڵەتی ئیسلامی، کوردەکانی لەنێو جەنگێکی نەتەوەیی لەپێناو مانەوەدا، یەکخستووە