سه‌نته‌ری هه‌ندرێن دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانكۆی سۆرانه، له ڕێكه‌وتی ٢٠١١/٩/٥ به فه‌رمانی زانكۆیی ژماره (٤٠٧٦/١/١) دامه‌زراوه. سه‌نته‌ری هه‌ندرێن له شه‌ش به‌ش پێكهاتووه و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانكۆی سۆران، ئه‌ركی توێژینه‌وه و پاراستنی كولتووری كوردییه، له پێناو دورستكردنی گوتاریكی كولتووری.
به پێی ڕێكه‌وتنێكی زانكۆی سۆران و زانكۆی لوندی سویدی، ئه‌و قوتابیانه‌ی به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه دێنه كوردستان، ده‌نێردرێنه سه‌نته‌ری هه‌ندرێن. ئه‌م توێژه‌رانه به‌ر له ده‌ستپێكردنی توێژینه‌وه‌كانیان بڕوانامه‌ی فێربوونی زمانی كوردی وه‌رده‌گرن. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م به‌شه هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه مامۆستایه بیانیانه‌ی كه له زانكۆی سۆران به گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن، فێری زمانی كوردی بكات.
به‌شی فێركردنی زمانی كوردی له ڕێكه‌وتی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن چالاكه و به‌رده‌وام خولی تایبه‌تی فێربوونی زمانی كوردی ده‌كاته‌وه. ئه‌م به‌شه‌ی سه‌نته‌ر به‌پشتبه‌ستن به پڕۆگرامی تایبه‌تی خۆی، هاوكات ئاماده‌یی كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی فێركردنی زمانی كوردی بۆ دیپلۆماته‌كانی قونسوڵخانهكانی هه‌یه.
"م . دانه‌ر عبدلله" له‌به‌شی فێركردنی زمانی كوردی و مامۆستای وانه‌بێژ له‌سه‌نته‌ری هه‌ندرێن وتی: دوای چه‌ند گورانكاریه‌ك له سه‌نته‌ری هه‌ندرێن به‌شی فێركردنی زمانی كوردی وه‌ك چالاكترین به‌ش به دوو كۆرس به به‌شداری چه‌ند مامۆستایه‌كی بیانی له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ئه‌ڵمانی ، به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی ده‌ستی پێكرد. به ڵام كۆرسه‌كه به هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك به‌رده‌وام نه‌بوو. پاشان له ناوه‌راستی ٢٠١٤ به فه‌رمانێكی زانكۆیی بریاردرا هه‌موو مامۆستایه‌كی بیانی له زانكۆی سۆران له سه‌نته‌ری هه‌ندرێن كۆرسی زمانی كوردی ببینن. له ئێستادا دوو كۆرس له دوو كاتی جیاواز له رۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه، به‌رێوه‌ده‌چێت. كۆرسی یه‌كه‌م له كاتژمێر١١ بۆ ١٢:٣٠– كورسی دووه‌م له كاتژمێر ١ بۆ ٢:٣٠ ده‌ست پێده‌كات .
هه‌روه‌ها ناوبراو زیاتر وتی: ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی كه له‌م كۆرسه‌دا ده‌وترێته‌وه مه‌نهه‌جێكی كوردی خوماڵییه و له لایه‌ن "د.هه‌ڵمه‌ت بایز" به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ندرێن دانراوه. ئه‌م پرۆگرامه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تێدایه له‌وانه IPA سیمبووڵی خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كان یان پیته‌كانه له هه‌موو زمانه‌كان، كه هه‌ر پیتێك سیمبووڵێكی بۆ دانراوه و ئه‌مه‌ش ئاسانكاری بۆ فێرخوازان ده‌كات كه هیچ پیتێكی كوردی نازان. یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان وێنه‌یه. ئه‌م مه‌نهه‌جه جۆرێك له فه‌رهه‌نگی وێنه‌یی دروستكردووه. ئه‌مه‌ش واده‌كات فێرخوازه‌كه راسته‌وخۆ له رێگه‌ی وێنه‌كه‌وه مانای وشه‌كه بزانێت. ئه‌م مه‌نهه‌جه له‌ژێر هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵیك مامۆستای زانكۆی سۆراندایه، به‌سه‌رپه‌رشتی د.یادگار ڕسوڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا ببێته پرۆگرامێكی فه‌رمی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن و دواتر ببێت به پرۆگرامی فه‌رمی زانكۆی سۆران بۆ فێركردنی زمانی كوردی. ئه‌م به‌رنامه‌یه جگه له‌وه‌ی كه بۆ فێركردنی بیانییه‌كان به‌كاردێت له‌هه‌مان كاتدا كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واری كوردیش ده‌توانێت لێی سوودمه‌ند.
ئه‌م پرۆگرامه له چه‌ند ئاستێك پێكدێت، كه بریتین له: فێربوونی پیته‌كان و چه‌ند وشه‌یه‌كی ساده، چه‌ند فۆرمێكی رێزمانی، ئاستی تر بریتییه له گفتوگۆ، كه تێیدا فێرخوازان زیاتر ئاشنا ده‌بن به گفتوگۆ و ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێ، كه زیاتر توانای ئاخاوتنیان به‌رزبكه‌نه‌وه. ئاستێكی تریش بریتییه له دروستكردنی رسته به به‌كارهێنانی ئاولهَناو و ناو و فرمان بۆ ئه‌مه‌ش سود له پرۆگرامی ئینگلیزی وه‌رگیراوه. ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه له سه‌نته‌ری هه‌ندرێن كۆرس وه‌رده‌گرن زیاتر بۆ فێربوونی زمانه نه‌ك فێربوونی رێزمان.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ گرنگی ئه‌م كۆرسه‌دا هه‌ندێك له به‌شدارانی ئه‌و كۆرسه بۆمان دوان:
"د. فریشته دیدهگاه" راوێژكاری زانستی و له وێبسایتی زانكۆی سۆران وه‌ك فێرخواز له سه‌نته‌ری هه‌ندرێن ده‌ڵێت من خه‌ڵكی ئێرانم و له شیراز له دایك بووم و ده‌ڵێت : ئێره كوردستانه پێویسته زمانی خه‌لكی ئێره بزانی و كاتێك ده‌چی بۆ بازار یان له گه‌ڵ هاورێیانی، پێویسته لێیان تیبگه‌ی له‌وه‌ی چی ده‌ڵێن. هه‌روه‌ها زۆر پێویسته بۆ مامۆستایانی بیانی له كاتی وتنه‌وه‌ی وانه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان زیاتر له تێبگه‌ن، زمانی كوردیش بزانن. ئه‌و به‌كوردی باس له كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت كوردستان زۆر خوشه و خه‌ڵكه‌كه‌ی خوێن گه‌رم و زۆر دڵنه‌رمن . "د. عبدلله بیرم" مامۆستا له فاكه‌ڵتی ئاداب و فێرخواز له سه‌نته‌ری هه‌ندرێن سه‌باره‌ت به به‌شداری له‌سه‌نته‌ری هه‌ندرێن ده‌ڵێت: من ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاتووم بۆ فێربوونی زمانی كوردی. له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر سودم وه‌رگرتووه و فێری پیته‌كان و چه‌ند شتێكی سه‌ره‌تایی بووم.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی