راستیەکی حاشا هه‌ڵنه‌گره کە خۆشگوزەرانی تاک، لە خۆشگوزەرانی خێزان و کۆمەڵگەیەکی تەندروستهوه به‌دی دێت. له‌م باره‌وه ئەرکی دام و دەزگاکانی دەوڵەتە، كه بۆ فەراهەمکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی تاک و خێزان و کۆمەڵگە و پاراستنیان لە هەموو ئه‌و دەست درێژییانهی رووبەروویان دەبنه‌وە، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرن.
بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانه‌وه "یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوو تیژی خێزانی" لە ساڵی 2008 دانرا. پاشان حکومەتی هەرێم هەستا بە دامەزراندنی "بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتییژی دژ بە ئافرەتان" لە شار و شارۆچکەکان و هەروەها دەسەڵاتی دادوەریش، دادگای تایبەتمەندی بۆ ئەو مەبەستە لە سەنتەری پارێزگاکاندا پێكهێنا.
بۆ شیکردنەوەی ئەو یاسایە و بەراوردکردنی بە واقعی هەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی توندوتیژی خێزانی، رۆژی سێشەممە 17 / 2 / 2015 لە فاکەڵتی یاسا گفتوگۆی زانکۆ، تایبه‌ت كرا به‌و بابه‌ته. له‌و گفتوگۆیه‌دا كه له ژێر ناونیشانی " یاسای بەرەنگاربوونەوەی توند‌و تیژی خێزانی و واقعی هەرێمی کوردستان " به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "رائد خۆشەوی" بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توند‌و تیژی دژ بەئافرەتان لە سۆران و "م . نیشتمان" مامۆستای مافی مرۆڤ لە فاکەڵتی یاسا و مافپەروەر خاتوو "جوان" چالاکی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی، به‌شدار بوون.
لە پاش شرۆڤەکردنی برگەکانی یاساکە و هەڵسەنگاندنی واقعی کوردستان و گرنگ هەڵسەنگاندنی هوشیاری هاوڵاتیان، قوتابی و مامۆستا و میوانە بەرێزەکانیش تێبینی و سەرنجی خۆیان خستە روو .
شایه‌نی باسه كه پانێل و گفتوگۆكه له لایه‌ن به‌ڕێز"م. سۆران عه‌لی" به‌رپرسی راگه‌یاندنی فاكه‌ڵتی یاساوه به‌ڕێوه ده‌برا.