رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8/3/2015 شاندێكی باڵای زانكۆی سۆران كه‌ پێكهاتبوو له‌ "د. موسڵیح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و كارگێڕانی زانكۆی سۆران، سه‌ردانی قه‌زای مێرگه‌سووریان كرد و له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌م سه‌ردانه‌دا شاندی زانكۆ مژده‌ی كردنه‌وه‌ی فاكه‌ڵتییه‌كی زانكۆی سۆرانیان دا به‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ وهیوایان خواست كه‌ به‌ زووترین كات ئاماده‌كاری پێویستی بۆ بكرێ. له‌م سه‌ردانه‌دا شاندی زانكۆی سۆران ئه‌وه‌یان به‌ لێپرسراوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ راگه‌یاند، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خزمه‌ت و قوربانیدانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ له‌ ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا و بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت و پێویست بێت له‌ خزمه‌ت كردنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، درێغی نكات. پێویسته‌ بگوترێ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رمیان له‌و بڕیاره‌ كرد و ئه‌و هه‌وڵه‌ی زانكۆی سۆران و ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ناوچه‌كه‌، به‌ مێژوویی وه‌سف كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. شایه‌نی باسه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌نگاوی پراكتیكی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و فاكه‌ڵتییه‌، ده‌نرێن.

زانکۆی سۆران، پڕۆژەی کردنەوەی دوو فاکەڵتی لە قەزاکانی چۆمان و مێرگەسۆر ده‌كاته‌ بڕیار.

وێنه‌: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د 

2.jpg 3.jpg 4.jpg

5.jpg 6.jpg 7.jpg