خوشک و برایانی خۆشەویست
لە یادی شەهیدبوونی هەڵەبجە و ڕۆژی ماتەمینی کوردستاندا، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو لێقەوماوانی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی دەکەین و هیواخوازین جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆر و توندوتیژی نەگاتە هیچ تاکێکی گەلەکەمان. با لەو یادەدا باوەشی خۆشەویستی بۆ یەکتر بکەینەوە و یەکێتی ڕیزەکانمان بپارێزین.
بژی هەڵەبجە ... بژی کوردستان ... بژی مرۆڤایەتی
براتان،
د. موسلیح مستەفا
سەرۆکی زانکۆی سۆران