16/3/ 1988 ی هه‌موو ساڵێك، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیاباران كردنی "هه‌ڵه‌بجه"یه، له لایه‌ن حكومه‌تی سه‌دام حسێنه‌وه. له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا و بیست و حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێستا، حكومه‌تی پێشووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن له كرده‌وه‌یه‌كی دژ به هه‌موو رێوشوێنه‌كانی مرۆڤایه‌تی، به به‌كارهێنانی گازی كیمیایی دژ به خه‌ڵكی كوردستان له شاری هه‌ڵه‌بجه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا، گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سی راپێچی مه‌رگ كرد.
هه‌ر بۆیه ساڵانه له‌م رۆژه‌دا، وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر به قوربانییانی ئه‌م كاره‌ساته و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان، كاتژمێر 11 تا 11 و پێنج خولهك هه‌موو جموجۆڵێك له كوردستان راده‌گیرێت و به‌م شێوه‌یه رێز له‌م رۆژه ده‌گیرێ.
ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی پێشتر، به ئاماده‌بوونی "د. موسڵیح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ و هه‌موو یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌شێكی به‌رچاوله راگری كۆلێژه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، به راوه‌ستانی پێنج خولهك به بێده‌نگی، رێز و وه‌فای خۆیان بۆ قوربانییانی ئه‌م كاره‌ساته و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان، ده‌ربڕی.
پێویسته بگوترێ هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌موو فاكه‌ڵتی و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به زانكۆی سۆران، به راوه‌ستان پێنج خولهك به بیده‌نگی، رێز له‌م یاده گیرا.
شایه‌نی باسه، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی كاره‌ساته‌كانی هیرۆشیما و ناكازاكی، به یه‌كێك له كاره‌ساته جه‌رگبڕ و دژ به مرۆڤایه‌تییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، داده‌نرێت.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی