دوای ئه‌وه‌ی رێكهوتی٦/٣/٢٠١٥ شاندێكی زانكۆی سۆران و شاندێكی ئه‌كادیمی و سیاسی ئه‌مریكی چاویان به یه‌ك كه‌وت و پێكه‌وه سه‌ردانێكی به‌ره‌كانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ داعشیان كرد و چاویان به به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕـ مه‌خموور"سيروان بارزانی" وژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كه‌وت، ئه‌ندامانی شانده‌كه له تازه‌ترین وتاریاندا له گۆڤاری "نیۆیۆرك تایمز" سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ داعش و شه‌ڕی دژ به تیرۆر.
”ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئازایانەی کورد لە دژی داعش“ ناونیشانی نووسینێکی (ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمز)ە، كه لە لایەن "سکۆت ئەتڕان" (Scott Atran) و "دۆگڵاس ستۆن" (Douglas Stone) نووسراوە و رێكه‌وتی ١٦/٣/٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە. لە نووسینەکەدا، باس لە دلێری و خەباتی ئازایانەی پێشمەرگە کراوە لە دژی تیرۆر. هەروەها نووسەرەکان داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا دەکەن پاڵپشتی پێشمەرگە بکەن چونکە کورد، وەکو خۆیان باسی لێوە دەکەن، ”تاکە دۆستی ڕاستەقینەی ئەمەریکایە لەم بەشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا“.
شایانی باسە، ئەم دوو بەڕیزە دۆستی (زانکۆی سۆران)ن و تیمی زانکۆش یارمەتیدەرییان بووە لە کاتی مانەوەیان لە کوردستان و ڕێکخەری هەندێک لە چاوپێکەوتنەکانیشیان بووە بۆ ئەم نووسینە. جگە لەمەش، چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە نیوانیاندا گفتوگۆیان لەسەر کراوە و بەم زووانە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
شایه‌نی باسه "سکۆت ئەتڕان" (Scott Atran) پرۆفیسۆری ئەنپڕۆپۆڵۆجییە و بەرپرسی دەزگای (Artis)ە، کە کاری توێژینەوەی زانستیی لەسەر تیرۆر و تووندوتیژی دەکات و بارەگاکهیان لە نیۆریۆڕکه و هه‌روه‌ها مامۆستای زانکۆی ئۆکسفۆردیشە لە بەریتانیا. "دۆگلاس ستۆنە" (Douglas Stone) جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمەریکایە و جێگری پێشووی پێتڕایۆس بووە لە عێڕاق و ئێستاش ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکانە.
بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە، تکایە سەیری ئەم لینکە بکەن:
http://www.nytimes.com/2015/03/16/opinion/the-kurds-heroic-stand-against-isis.html?_r=0