پیرۆزبایی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌

Dr.Muslih

مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سۆران، خوشک و برایانی خۆشەویست...

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و (سەری ساڵی کوردی)یەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانیتان بۆ دەخواین.

ئەگەرچی نەورۆزی ئەم ساڵ لە دەمێکی دژواردا تێپەردەبێت، کە میللەتەکەمان ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆر و تاریکپەرستان بۆتەوە، بەڵام ئێمە ڕاهاتووین کە خۆڕاگر و ئازایانە بەرگری لە ماف و کەرامەتی خۆمان بکەین و بە شکۆوە یادی جەژنی کۆنی باوک و باپیرانمان بکەینەوە.  هەر بۆیە بە دەرفەتی دەزانین جەژنی نەورۆز، لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان بە گشتی و بە تایبەتیش لە پێشمەرگە دلێرەکانمان پیرۆز بکەین، کە لە سایەی خەباتی ئەواندا ئێمە لەم بەهارەدا ئاگری نەورۆز و مەشخەڵی ئازادی هەڵدەکەین.

جارێکی تر خوازیارین هەردەم لە خۆشی و شادیدا بن و هەموو ڕۆژێکتان هەر بەهار و نەورۆز بێت.

براتان،

د. موسلیح مستەفا

سەرۆکی زانکۆی سۆران