به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌رناسی له‌ چه‌ند كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

Dr.Faranges Ghadere

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌نته‌ری جێنده‌رناسی له‌ زانكۆی سۆران كرایه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سه‌نته‌ره‌"د. فه‌ره‌نگیس قادری"، به‌شداری چه‌ند كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد.


به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری کوردستان بۆ جێنده‌رناسی (د.فه‌ره‌نگیس قادری ) له‌ یه‌كێك له‌و كۆنفرانسانه‌دا( Migration Studies) به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناسیونالیزمی كوردی و جێندەر، به‌شداری كرد. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌ به‌رواری ٢٦-٦-٢٠١٥ تا ٢٨-٦-٢٠١٥، به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌ وڵاتی به‌ریتانیا چاپ دەبێت.
له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ و به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی سۆران، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی، به‌شداری له کۆنفرانسێکی زانکۆی ( ئیست ئینگیلا ) له‌ وڵاتی به‌ریتانیا كرد. کۆنفرانسه‌که‌ له‌ژێر ناونیشانی (Gender and Development ) بوو، كه‌ تێیدا کۆمه‌ڵێك پسپۆڕی بواری جێنده‌رناسی له‌ سه‌رانسه‌ری دنیاوه‌ به‌شدار بوون و له‌ به‌رواری ٦-٧-٢٠١٥ تا ٨-٧-٢٠١٥‌ به‌رێوه‌چوو. له‌م کۆنفرانسه‌دا به‌رێزیان باسی له‌ سه‌نته‌ری کوردستان بۆ جێنده‌رناسی له‌ زانکۆی سۆران بۆ ئاماده‌بووان کرد و کارو پلانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی روون کرده‌وه‌.

راپۆرت: جوان عه‌بدوڵا