زانكۆی سۆران خولێكی وه‌رزشی بۆ منداڵان ده‌كاته‌وه‌

Slider

 

له‌ چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانی زانكۆی سۆران بۆ هه‌رچی زیاتر خزمه‌ت كردن به‌ چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌ چالاكییه‌كی نوێدا یه‌كه‌مین خولی راهێنانی وه‌رزشی بۆمنداڵان كرایه‌وه‌.

ئه‌م خوله‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێـت، تێیدا به‌ شێویه‌كی زانستی و له‌ سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی شاره‌زا و به‌توانا، راهێنان به‌ ده‌یان منداڵ له‌ نێوان ته‌مه‌نی ٥ بۆ ١٥ ساڵی ده‌كرێت.

ئه‌م خوله‌ تایبه‌ته‌ به‌ تۆپی پێ و ساڵانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ كۆتایی هه‌ر خولێكیشدا بڕوانامه‌ ده‌به‌خشرێته‌ منداڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان. له‌م خوله‌دا مامۆستایانی سكوڵی وه‌رزش له‌ فاكه‌ڵـتی په‌روه‌رده‌، به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌ و رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ی نیوه‌ڕۆ، راهێنان به‌ به‌شدار بووان ده‌كه‌ن و زانیاری پێویستیان ده‌ده‌نێ.

شایانی باسه‌ ئه‌م كاره‌ی سكولێ وه‌رزش، له‌ گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ره‌و روو بووه‌ته‌وه‌.