ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی ٧/١٢/٢٠١٥ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و شایسته‌دا و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆ، زانكۆی سۆران رێزی له به‌ڕێز"كرمانج عیزه‌ت" قایمقامی قه‌زای سۆران گرت.
له‌م دانیشتنه‌دا و له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا"، زۆر سپاسی به‌ڕێز قایمقامی كرد و رێزی له‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆشش و هاوكارییانه‌ی ناوبراو گرت، كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه تا هه‌نووكه، بۆ به‌ره‌وپێش بردنی هه‌رچی زیاتری زانكۆ، پێشكه‌ش به زانكۆی سۆرانی كردوون. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه به‌ڕێزیان هه‌میشه وه‌ك ئه‌ندامێكی زانكۆی سۆران كاری كردووه و درێغی له هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز "كرمانج عیزه‌ت" وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشی، سوپاسی بێ پایانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێ‌زانین و رێزلێنانه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه له‌مه‌وبه‌دوا زیاتر له رابردوو، ئاماده‌ی هه‌رجۆره هاوكارییه‌كه و وه‌ك ئه‌ندامێكی زانكۆی سۆرانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ. ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه پێشكه‌وتنی زانكۆ به‌شێكی گرنگه له كۆی پێشكه‌وتنی ده‌ڤه‌ره‌كه و بۆیه ئه‌ركی هه‌مووانه كه هه‌وڵ بده‌ین بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێش بردنی.