پاش ئه‌وه‌ی چل قوتابیی زانكۆی سۆران له حه‌فته‌ی رابردوودا، به‌شداریان كرد له وۆركشۆپێكی هاوبه‌شی دوو رۆژه‌ی زانكۆی سۆران و رێكخراوی ئارێكسی ئه‌مریكی له ژێر ناونیشانی(به‌ره‌وپێشبردنی به‌هره‌و توانا كه‌سییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن دوای ده‌رچوون له زانكۆ)، كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له زانكۆی سۆران، به‌رێوه‌ی ده‌برد، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 16/12/2015 له سه‌نته‌ری كڵاد و له رێوره‌سمێكی تایبه‌تدا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا " سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كان، براوانامه‌ی پێشكه‌شكار و به‌شداربوون به‌خشرایه ئه‌و مامۆستا و قوتابییانه‌ی، كه له وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆكی زانكۆ په‌یڤێكی كورتی پێشكه‌شكرد. له په‌یڤه‌كه‌یاندا، به‌ڕێزیان وێرای ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م وۆركشۆپه، پیرۆزبایی له به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه كرد و هیوای خواست كه قوتابییانی به‌شداربوو، سوودیان له زانیارییه‌كان و مامۆستاكان وه‌رگرتبێت و له قوناغی دوای زانكۆ، ببێته رێنیشانده‌ریان و بتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ئاستی متمانه به خۆبوونیان ببه‌نه سه‌ر و دواجار سوود به كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نن و ببن به كه‌سانی خاوه‌ن كار وبڕیار .
دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و یارده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كان، بڕاوانامه‌ی به‌شداربوون له وۆركشۆپه‌كه، به‌خشرایه مامۆستا‌و قوتابییان.
شایه‌نی باسه ئه‌م وۆركشۆپه، كه به‌هاوبه‌شی له نێوان زانكۆی سۆران و رێكخراوی ئارێكسی ئه‌مریكی و به پاڵپشتی راسته‌وخۆی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، به‌ڕێوه‌چوو، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و ستراتیژی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆراندایه، له پێناوی راهێنانی هه‌رچی زیاتری قوتابییان بۆ بوون به به‌شێك له هێزی كاریگه‌ری كار له كوردستان، دوای ده‌رچوونیان له زانكۆ.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی