سه‌ردانى شاندێكى زانكۆى ماردین بۆ زانكۆى سۆران

Mardin University Delegation

رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢٠١٦/٢/٢ شاندێكى زانكۆى ماردین كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان: "پ. د. ئیبراهیم ئۆزجۆشه‌ر" یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى ماردین، "د. ئه‌حمه‌د جه‌یلان" سه‌رۆكى په‌یمانگاى باڵاى زانكۆى ماردین و "د. فه‌سیح دینج " سه‌رۆكى سه‌ندیكاى مامۆستایانى زانكۆى ماردین، به‌ یاوه‌رى به‌ڕێزان "د. بورهان ئه‌حمه‌د باڵه‌كى" و "د. خالید زینوه‌یى" سه‌ردانى زانكۆى سۆرانى كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان "د. روشدى سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆكارووبارى كارگێڕى و دارایى،"د. یادگار ره‌سوڵ" یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كارووبارى قوتابییان، "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كارووبارى زانستى  و "د. قه‌یس كاكل" راگرى فاكه‌ڵـتى ئاداب، پێشوازی لێكرا.

له‌م دیداره‌دا شاندى زانكۆى ماردین وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌، هیوایان خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ گه‌ڵ زانكۆى سۆران په‌ره‌پێبده‌ن. له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ شاندى زانكۆى سۆرانیش، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌، پشتگیرى په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانى نێوان دوو زانكۆیان كرد. هه‌ر له‌م دیداره‌دا دوو لایه‌ن چه‌ند بابه‌ت و پرسێكى تایبه‌ت به‌ چۆنییه‌تى په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندییه‌كانیان، تاوتوێ كرد.
له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، دوولایه‌ن له‌ سه‌ر بنه‌ماى نزیكى بیروبۆچوونه‌كانیان له‌ یه‌كترى، بڕیاریان دا كه‌ یاداشتێكى لێكگه‌یشتن واژۆ بكه‌ن و كارى جدى بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانیان.

وێنە: عبداللە أحمد