به‌ڕێوه‌بردنی سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌ كوردستان

Seminar On Gender


رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7/3/2016 سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی له‌ زانكۆی سۆران له‌ به‌ره‌به‌ری 8ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، سیمینارێكی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان "د. چنار سه‌عد عه‌بدوڵا"، "تانیا ته‌لعه‌ت گلی" و "به‌هار عه‌لی" له‌ ژێر ناونیشانی (ره‌وشی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان) پیكهێنا.

له‌و سیمیناره‌دا كه‌ له‌ هۆڵی سیمیناری فاكه‌ڵتی ئاداب به‌ڕێوه‌صوو، به‌ڕێز"د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كانی ئاداب و یاسا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان و چالاكانی مافه‌كانی ژنان، به‌شدار بوون.
له‌ میانه‌ی باسه‌كه‌یاندا كه‌ زۆرتر وه‌كو خۆشیان ئاماژه‌یان پێدا، راپۆرته‌ به‌حسێك بوو، كۆڕگێڕان به‌ كۆمه‌ڵێك ئاماری جێگای سه‌رنج، ره‌وشی یه‌كسانی جێنده‌رییان له‌ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(وه‌رزاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌) و پێنج حیزبی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، خستنه‌ به‌رچاو. ئه‌وه‌ی كه‌ شیاوی سه‌رنج بوو به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌لێنێكی به‌رچاو له‌ ره‌وشی یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌یه‌.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌یاندا، كۆڕگێڕان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م ئامارانه‌ ده‌توانن كه‌ره‌سته‌یه‌كی باش بن بۆ كار له‌ سه‌ركردن، تا بتوانرێ هۆكاره‌كانی ئه‌م نایه‌كسانییه‌ روون بكرێنه‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ هیوایان خواست كه‌ به‌هاوكاری سه‌نته‌ری جێنده‌رناسی زانكۆی سۆران، بتوانن كاری جدی له‌ سه‌ر بكه‌ن.
له‌ دوابه‌شی سیمیناره‌كه‌شدا، ئاماده‌بوان له‌ گفتوگۆیه‌كی گه‌رم و گوڕدا سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی خۆیانیان هێنایه‌ به‌رباس و له‌ لایه‌ن پێشكه‌شكارانه‌وه‌، وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.

وێنە: فاروق