قوتابییەکی زانکۆی سۆران پله‌ی یه‌كه‌می له‌ وڵاتی توركیا به‌ده‌ست هێنا

Turkish Marathon


دوای به‌شداری كردنی له‌ ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ له‌ وڵاتی توركیا له‌ نێوان زیاتر له‌ بیست هه‌زار كه‌س له‌ په‌نجا وڵاتی جیاوازه‌وه‌، له‌ رێكه‌وتی ٢٤-٤-٢٠١٦ به‌ڕێوه‌ چوو، قوتابی به‌شی وه‌رزشی فاكه‌ڵـتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران "كرێكار عه‌بدوڵا"، توانی له‌ نێوان چه‌ندین پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ناوبراو و سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییانی زانكۆكه‌مان و هه‌روه‌ها مامۆستا " ئازا كامه‌ران" ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌ركی راهێنان كردنی به‌ قوتابی به‌ ئه‌ستۆوه‌ گرتبوو.