به‌شداری زانكۆی سۆران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی جیهان له‌ وڵاتی توركیا

Sliderrrr

 

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/3/2017 له‌ شاری ئانكارا وڵاتی توركیا، به‌ڕێز(پ.ی.د. هیوا بالیسانی) به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی سۆران و به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ، به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان جیهان كرد، كه‌ مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ درووستكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی له‌ نێوان زانكۆكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانەی ئەو ئەنجومەنەیە‌( کە زیاتر له‌ 150 زانكۆ له‌ زانكۆكانی كوردستان و جیهانی تێدا ئەندامن)، دوو ڕۆژ دەخایەنێت و هەموو جار ژمارەیەکی بەرچاویان به‌شدار دەبن و تێیدا چه‌ندین دیداری گرنگی په‌یوه‌ندیدار به‌ ره‌وتی زانست و كاری زانكۆیی، به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.

به‌رێز "د. هیوا بالیسانی" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بۆردی چاودێری ده‌ستنیشانكراوه‌ و له‌ باس و بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چالاكانه‌ به‌شداری ده‌كات، وابڕیاره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانكۆی جیهانیش كۆببێته‌وه‌ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌گه‌ڵ بكات.