ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦/٤/٢٠١٧ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. مصلح مسته‌فا" سه‌رۆکی زانکۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆکی زانکۆ، "پ. د. قه‌یس کاکل" ڕاگری فاکه‌ڵتی ئاداب و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو که‌سایه‌تی و نوێنه‌ری ئایینه جیاوازه‌کان له ده‌ڤه‌ری سۆران و مامۆستا و قوتابییانی فاکه‌ڵتی ئاداب و ژماره‌یه‌ک میوانی ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌شی زمانی عه‌ره‌بی فاكه‌ڵتی ئاداب، فیستیڤاڵێکی به‌ناونیشانی "به‌یه‌که‌وه ژیان له‌پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ" به‌ڕێوه‌برد.
له سه‌ره‌تای فیستیڤاڵه‌که‌دا، وتاری ڕێکخه‌ری فیستیڤاڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێز "د. جوان عبدالقادر" سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی خوێندرایه‌وه. دواتر وتاری ڕاگری فاکه‌ڵتی ئاداب له‌لایه‌ن به‌ڕێز "پ. د. قه‌یس کاکل" خوێندرایه‌وه.
هه‌ر له فیستیڤاڵه‌که‌دا پانێڵێکی تایبه‌ت به به‌شداری به‌ڕێزان "کاک ئیڤان" نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌کان، "کاک لوقمان" نوێنه‌ری ئێزیدییه‌کان و "د. عبدالله بیرم" نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌دا، چه‌ندین كاری هونه‌ری و كه‌له‌پووری، پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كران و خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه منداڵانی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان، که له فاکه‌ڵتیی ئاداب قوتابین.
وتاری به‌ڕێز ڕاگری فاکه‌ڵتیی ئاداب له فیستیڤاڵی به‌یه‌که‌وه ژیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان :
https://sites.google.com/a/soran.edu.iq/arts-krd/news/wtary-d-qays