به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین ڤیستیڤاڵی كولتووری و رۆشنبیری له‌ فاكه‌ڵتـی په‌روه‌رده‌

Slider

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٦/٤/٢٠١٧ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "پ.ی.د هیوا بالیسانی" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌" و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كارهبه‌ده‌ستی حكومی و حیزبی و میوان و مامۆستا و قوتابی، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران چواره‌مین ڤیستیڤاڵی كولتووری و رۆشنبیری خۆی به‌ڕێوه‌برد.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌دا، به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵـتی په‌وره‌رده‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی، سپاسی هه‌موو لایه‌كی كرد بۆ به‌شداریكردن و رێكخستنی ئه‌م چالاكییه‌ كولتووری و رۆشنبیرییه‌. پاشان به‌ڕێز "م. مزه‌فه‌ر مسته‌فا ئیسماعیل" بابه‌تێكی سابه‌ره‌ت به‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پێشكه‌شكرد.

دواتر له‌ بڕگه‌یه‌كی تردا، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرایه‌وه‌. بڕگه‌كانی دیكه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ نیشاندانی چه‌ند دیمه‌نێك له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری كۆمه‌ڵگای كوردی و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی خواردنی كورده‌واری، كه‌ له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌، به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.

دوابه‌شی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش بریتی بوو له‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كورده‌واری، كه‌ تێكڕا به‌ دڵێكی خۆش و به‌ ئومێد به‌ داهاتوویه‌كی گه‌ش، ڤیستیڤاڵه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا.

پێویسته‌ بگوترێ، كه‌ ساڵانه‌ له‌ به‌ره‌به‌ری ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، فاكه‌ڵـی په‌روه‌رده‌، ئه‌م چالاكییه‌ كولتووری و رۆشنبیرییه‌ به‌ڕَێوه‌ده‌بات.