دووەمین بەرهەمی دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران چاپ بوو

Nali

 

كتێبی (نالی لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا) توێژینەوەیەكە و تێیدا بە پێی بەڵگەنامەكانی عوسمانی، چەند زانیارییەكی تازەی لەبارەی (نالی)ی شاعیرەوە ساغكردۆتەوە. ئەم كتێبە كه‌ لە نووسینی (د.هێمن عومەر)ە و لە وڵاتی توركیا مۆڵەتی نێونەتەوەیی (ISBN) ی بە ژمارە ٩٧٨-٦٥٦-٥٩٤٤-٧٩-٦ وەرگرتووە، و هەر لەوێش چاپكراوە.

ئه‌م كتێبه‌ هەفتەی دادێ دەكەوێتە كتێبخانەكانی كوردستانیشەوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا، لە ڕێگای وەشانخانەیەكی توركیاوە دەتوانرێت بۆ هەر كەسێك بنێردرێت، كە لە وڵاتانی رۆژئاوا نیشتەجێنە.

كتێبەكە ٧٢ لاپەڕەی ١٤ بە ٢٠ سانتیمەترە و تێیدا وێڕای توێژینەوەكە وێنەی بەڵگەكانیشی لەخۆگرتووە.