له ماوه‌ی رابردوودا، له كارێكی هاوبه‌شی زانکۆی ئەمریکی عیراق-سلیمانی و زانکۆی سلیمانی، لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، پێشبڕكێی ساڵانه‌ی پردی ماكه‌رۆنی " Second Annual Spaghetti Bridge Competition" ، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م پێشبڕكێیه‌دا، قوتابییانی به‌شی ئه‌ندازیاری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران، به سەرپەرشتی بەڕێزان (م.عارف قادری ) و هاوکاری سەرۆکی بەش (م. ئاریانفر حاجی) و ڕاگری فاکەڵتی (د. بنگین مسیح) و نۆ قوتابی، كه له هه‌ر چوار قۆناغی به‌شه‌كه پێكهاتبوون، به‌شدارییان كرد و توانیان، به لێهاتوویی و به خشتنه‌به‌رچاوی پڕۆژه ناوازه‌كه‌ی خۆیان، پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنن.
قوتابییانی به‌شدار له‌م پێشبڕكێ زانستییه‌دا بریتی بوون له: بشیر عباس، هەردی جبار، خالید طارق، شڤان محمد، یەریڤان جوهر، جیلان حاجی، اسامە خالید، زرار سەفەری، سروە علی.