مه‌ترسی پیكدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

Dr Ebrahim Malazada

 

شیكاری وردی مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ بڵاوكراوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌لمۆنیتۆر.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ چه‌ند رووداوێكی جیادا، له‌ كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی نابه‌رپرسیارانه‌دا، هێرشی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدا و پاش ئه‌وه‌ی، كه‌ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه‌، گوته‌ی وروژێنه‌ر و كێشه‌خوڵقێن له‌سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان، راگه‌یه‌ندران، له‌ ئیستادا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا، ئه‌و كیشه‌یه‌ بته‌نیته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی پێكدادانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی.

له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ و له‌ پێناوی پێدانی به‌رچاوڕوونی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ كیشه‌ و باس و بابه‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌كان به‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان، مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران له‌ به‌شی كۆمه‌ڵناسی "د. ئیبراهیم مه‌لازاده‌"، له‌ شیكارێكی ورددا له‌ بڵاوكراوه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌لیكترۆنی ئه‌لمۆنیتۆر، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و ره‌هه‌نده‌كانی داهاتووی په‌یوه‌ندی نێوان هیزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی خستوونه‌ته‌ به‌رچاو.

بۆ بینینی وتاره‌كه‌ی ناوبراو به‌ زمانی ئینگلیزی، كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2017/05/iraq-kurdistan-peshmerga-pmu-sinjar.html

بۆ بینینی وتاره‌كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی، كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://www.al-monitor.com/pulse/ar/contents/articles/originals/2017/05/iraq-kurdistan-peshmerga-pmu-sinjar.html