هه‌وڵی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی

Dr Nahro

 

(وتاری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی له‌ گۆڤاری ئاسایش و ستراتیژی سه‌ربازی ئه‌مریكا)

 یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كارووباری زانستی "د. نه‌هرۆ زاگرۆس"، له‌ نوێترین وتاری شیكاریی خۆیدا له‌ گۆڤاری ئاسایش و ستراتیژی سه‌ربازی ئه‌مریكا، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر رێفراندۆم و هه‌وڵی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، چه‌ند لایه‌نێكی جیاوازی ئه‌و باسه‌ی شیكار كردووه‌.

له‌ وتاره‌كه‌یاندا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌ زوڵم و زۆری مێژوویی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق (هه‌تا ئێستا) كردووه‌ و، له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و گرنگییه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌توانێ له‌ داهاتوودا، له‌ ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا، بیگێڕێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ بۆ ده‌بێ ئه‌مریكا و وڵاتانی دیمۆكراتیكی دنیا پشتگیری بكه‌ن.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین بابه‌تی تریش، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ رێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه‌، له‌م وتاره‌دا تیشكیان خراوه‌ته‌ سه‌ر.

بۆ بینینی وتاره‌كه‌ به‌ ئینگلیزی، گرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

https://www.thecipherbrief.com/article/exclusive/middle-east/kurdish-quest-independence-1091