به‌ڕێوه‌چوونی خولێكی راهێنان له‌ سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران

 

بەشی Remote Sensing و GIS لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی سۆران، له‌ چالاكیه‌كی ئه‌كادیمیدا، هەستا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی چوار ڕۆژەخولێكی راهێنان بۆ کۆمەڵێک لە توێژەر و ماموستایانی زانکۆ، سەبارەی بە هەردوو پڕۆگرامی بەناوبانگی بواری ڕووپێوی و نەخشەسازی و سیستەمی زانیاری جوگرافی GeoMedia و ERDAS IMAGINE16.

خوله‌كه‌، لە بەرواری ١٢/٧/٢٠١٧ دەستیپێکرد و لە بەرواری ١٥/٧/٢٠١٧ کۆتایپێهات و، تێیدا به‌ شێوەیەکی پراکتیکی، له‌ لایه‌ن لایەن پسپۆڕێکی بریکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنی هەردوو پڕۆگرامەکە لە عراق، كار له‌ سه‌ر چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی هەردوو پڕۆگرامەکە کرا.