له درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، پڕۆژه‌ی ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه كوردییه‌كان به‌رده‌وامه و، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو چوار به‌رهه‌می چاپكراوی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ كه‌وتنه كتێبخانه‌ی كوردی، ئه‌مساڵیش چه‌ند به‌رهه‌مێكی به شێوه‌زاری كرمانجی به هه‌ردوو ئه‌لفبێی لاتینی و عه‌ره‌بی چاپكرد و، تێیدا هه‌موو كوردێك به ئاسانی ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی یه‌ك كتێبدا به هه‌ردوو شیوه بخوێنێته‌وه.
كتێبه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌ن له باره‌ی سێ كه‌سایه‌تیی كورد، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وهن:
١- مه‌حوی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌ی هێمن عومه‌ر خۆشناو.
٢- منطق الطیری نیشابووری، وه‌رگێڕانی مه‌لاخه‌لیل مشه‌ختی، ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێمن عومه‌ر خۆشناو. (به هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و عه‌ره‌بی).
٣- مه‌ولوودنامه، مه‌لا خه‌لیل مشه‌ختی، ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێمن عومه‌ر خۆشناو (به هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و عه‌ره‌بی).
٤- دیوانا باقوستانی، لێكۆڵینه‌وه‌ی د.محمد زاهرئه‌رته‌كن، ڤه‌گهواستن ژ لاتینی هێمن عومه‌ر خۆشناو (به هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و عه‌ره‌بی).
٥- سوڵتان شێخمووس، بیۆگرافییه‌كای مه‌نزووما مه‌لاعه‌لیێ باقوستانی، لێكۆڵینه‌وه‌ی د.محمد زاهرئه‌رته‌كن، ڤه‌گهواستن ژ لاتینی هێمن عومه‌ر خۆشناو (به هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و عه‌ره‌بی).
٦- مه‌ولوودا مه‌لاعه‌لیێ باقوستانی، مه‌تن و لێكۆڵینی د.محمدزاهرئه‌رته‌كن، ڤه‌گهواستن ژ لاتینی هێمن عومه‌ر خۆشناو (به هه‌ردوو ڕێنووسی لاتینی و عه‌ره‌بی).
جێی باسه ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس له ٥/٥/٢٠١٥ دامه‌زراوه و له ماوه‌ی كاركردنیدا وێڕای سازكردنی دیداری مه‌لاعه‌لی مامه‌جه‌لكه‌یی، تا ئێستا كاری لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی بۆ ١١ كتێب كردووه و چاپی كردوون.
بڵاوكراوه‌كانی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ، ئێستا له كتێبخانه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ون.
نێردراوه له‌لایه‌ن ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه.