یه‌كه‌مین ڤێستیڤاڵی بەھرەی قوتابی
١٠ و ١١ی ئایاری ٢٠١٨
زانکۆی سۆران
زانكۆی سۆران له پێناوی هه‌رچی زیاتر په‌ره‌پێدان به به‌هره‌و تواناكانی قوتابییان و رێزلێگرتنیان، ڤێستیڤاڵێكی ساڵانە له‌ژێر ناوی(ڤیستیڤاڵی به‌هره‌ی قوتابی)، راده‌گه‌یه‌نێ. له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا، قوتابییان ده‌توانن به‌هره و تواناكانی خۆیان، به سه‌رنجدان له‌و بوارانه‌ی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ڤیستیڤاڵه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، بخه‌نه به‌رچاو و، دواتر له پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌تدا، سه‌ركه‌وتووترین به‌رهه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن.
بواره‌كانی یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی به‌هره‌ی قوتابی:
١- کورتە چیرۆک، كه پێویسته لە ١٥٠٠ وشە زیاتر نەبێت.
٢- شیعر (بەرھەمێک)
٣- وێنەگری / فۆتۆگرافه‌ری
٤- وەرگێڕانی ژێرنووسی فیلم / کورتە فیلم (یەک فیلم)
٥ــ وتاربێژی سه‌باره‌ت به ئه‌زموونێكی نوێ و تێگه‌یشتنێكی نوێ له ژیان و چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیان
٦ــ وێنه‌كێشی
تێبینی:
١ــ پێویسته به‌رهه‌مه‌كان له هیچ شوێنێك بڵاونه‌كرابنه‌وه.
٢ــ پێویسته له بابه‌تی وتاردا، كه‌سی وتاربێژ، ناوه‌رۆكی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كا، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه هه‌یه‌تی و ئه‌و شته نوێیه‌ی كه ده‌یه‌وێ بیخاته به‌رچاو، چ به نووسین یان به فایلێكی ده‌نگی یان ڤیدیۆیی، بنێرێ بۆ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڤیستیڤاڵ.
٣ــ دوایین موڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن به‌رهه‌مه‌كان، رێكه‌وتی ٢٥/٤/٢٠١٨ یه.
٤ــ قوتابییانی زانکۆی سۆران، دەتوانن بەرھەمەکانیان لەم بوارانەی خوارە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ئەم ئیمه‌یله بنێرن: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.