زانكۆی سۆران هه‌روا پێشه‌نگی زانكۆكانی كوردستانه‌

46495618 713104985724617 826670390028795904 N

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢١/١١/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و سه‌رۆكی تێكڕای زانكۆ حكومی  و تایبه‌ته‌كان و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ میوان، نوێترین ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا.

به‌ پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌، زانكۆی سۆران، هه‌روا توانیویه‌تی له‌ گرووپی زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی كوردستاندا جێبگرێ.

شایه‌نی باسه‌ كه له‌ خولی پێشتری ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستاندا، زانكۆی سۆران له‌ پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆكاندا جێیگرتبوو. به‌ڵام له‌م خوله‌دا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌نیا به‌ گرووپ ئاماژه‌ی پێدابوون، كه‌ گرووپی (B)، گرووپی باشترین زانكۆكانی كوردستانه‌ و زانكۆی سۆران یه‌كێك له‌و زانكۆیانه‌یه‌.

شایانی باسه‌ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، له‌ سه‌ر بنه‌مای هه‌شت پێوه‌ری سه‌ره‌كی و چل و سێ پێوه‌ری لاوه‌كی راوه‌ستاوه‌.

پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین، كه‌ دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌، مامۆستا، قوتابی، فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، به‌ چالاكی جۆراوجۆر و ده‌ربڕینی خۆشی و شادی، پێشوازییان له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ كرد.