د. نەجمەدین کەریم لە زانکۆی سۆران سەبارەت بە هەلومەرجی عێراق و هەرێم کوردستان دوا

Slider

 

رۆژی سێ شەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩، زانکۆی سۆران میوانداری سیاسەتمەداری کورد بەڕێز "د. نەجمەددین کەریم" ی کرد.

 لە سیمینارێکی تایبەتدا بۆ قوتابییانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فاکەڵتی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کە بەڕێزان "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و قوتابی ئامادەی بوون، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و لێکەوتەکانی لەسەر دۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و تەواوی کوردستان. پاشان باسی لە دۆخی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ئێستای کەرکوک و ئایندەی چارەسەری کرد.

 لە کۆتاییشدا گفتوگۆیەکی گەرم لە نێوان بەڕێزیان و قوتابییان و مامۆستایانی ئامادەبوو هاتە کایەوە.