رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢/١٢/٢٠١٩، شاندێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان "د.گه‌لاوێژ عوبێد، حه‌سیبه گه‌ردی، شامۆڵ ئاشین سابیر" ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو، سه‌ردانی زانكۆی سۆران یان كرد و، له لایه‌ن شاندێكی زانكۆی سۆران به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتنێكی دوولایه‌نه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له دیداره‌كه، كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به خوێندنی باڵا و هه‌روه‌ها ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خوێندن له زانكۆی سۆران، تاوتێكران. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرێزنته‌یشنێك له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه، سه‌باره‌ت به زانكۆی سۆران و شیوازی كاركردن و جۆری روانیینی زانكۆ بۆ خوێندنی باڵا و هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وته‌كانی زانكۆ، پێشكه‌شكرا، كه له لایه‌ن شاندی میوانه‌وه، به گرنگییه‌وه سه‌رنجی درایێ.
دواتر له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، فاكه‌ڵتی و سه‌نته‌ر و به‌شه جیاوازه‌كانی كه‌مپی زانكۆ له دێلزیانی به‌سه‌ركرده‌وه.
پێویسته بگوترێ، شاندی میوان وێڕای سه‌رسامی، پێ‌زانین و خۆشحاڵی خۆیان بۆ پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانی زانكۆی سۆران ده‌ربڕی.