راگه‌یاندنی گرووپێكی تایبه‌ت به‌ فۆلكلۆری كوردی

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٤/١٢/٢٠١٩، له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "م. دیار مه‌عاز خه‌لیل" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، گروپی پاراستنی فۆلكلۆری كوردی، راگه‌یه‌ندرا.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ و "م. سه‌رباز خۆشناو" له‌ دامه‌زرێنه‌رانی گرووپه‌كه‌، وتاریان پێشكه‌شكرد و، گرنگی ئه‌م كاره‌ و هه‌روه‌ها ستراتیژی كاره‌كه‌یان، روونكرده‌وه‌.

ئه‌م گرووپه‌، كه‌ كاری خۆبه‌خشانه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و قوتابییانی خۆبه‌خشی فاكه‌ڵتییه‌كه‌یه‌، ئامانجه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ و پاراستنی فۆلكلۆری كوردی، كه‌ هاوكات ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی زانكۆ.