ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٩/١/٢٠٢٠، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری فاكه‌ڵتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌رۆكی به‌شه زانستییه‌كان، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابی، ڕێز گیرا له هه‌وڵ و ماندووبوونی "پ.د. قه‌یس كاكل"، كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، له ئه‌ركی ڕاگرایه‌تی فاكه‌ڵتی ئادابدا، به‌وپه‌ڕی توانا‌و دڵسۆزییه‌وه، خزمه‌تی زانكۆی سۆرانی كرد و یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی، رۆڵی هه‌بووه له پێشه‌نگكردنی زانكۆی سۆران له كاروانی ئه‌كادیمی كوردستان. هاوكات هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، پیرۆزباییش له "د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا" كرا، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ڕاگری نوێی فاكه‌ڵتی ئاداب.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا و دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی فاكه‌ڵتی ئاداب و قوتابییان، وته‌یان پێشكه‌شكرد و، سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دووان. تێكڕا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه د. قه‌یس، كه‌سێكی خاكی، دڵسۆز، خه‌مخۆر و لێهاتوو و ماندوونه‌ناسی زانكۆ بووه و، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ. سه‌باره‌ت به د. كارمه‌ندیش، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه كه‌سێكی شایسته‌یه و به توانا و لێهاتوویی خۆی، خۆی پێگه‌یاندووه و، ده‌توانێ له داهاتوودا، به یارمه‌تی هاوكارانی، رۆڵی هه‌بێ له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری فاكه‌ڵتی ئاداب و به گشتی زانكۆی سۆران.
له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، "یه‌سنا قه‌یس كاكل"، وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد و له هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر به باوكی دوا له‌و هه‌سته‌ی كه به‌رامبه‌ر به بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها مرۆڤه‌كانی دیكه هه‌یه‌تی.
دواتر "پ.د. قه‌یس كاكل" له وته‌یه‌كدا سوپاسی هه‌مووانی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی لێیان كردووه له ماوه‌ی كار كردنیدا و، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه فاكه‌ڵتی ئاداب هه‌رده‌م نیشتمانی بچوكی ئه‌و بووه.
ئینجا "د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا" راگری نوێی فاكه‌ڵتی ئاداب، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. له وته‌كه‌یدا، وێڕای سوپاس بۆ پێدانی ئه‌و متمانه‌یه، سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی راگری پێشوو كرد، له سه‌ركردایه‌تی كردنی فاكه‌ڵتی ئاداب و، له به‌شێك له وته‌كانیدا، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام سوود له ئه‌زموونی به‌ڕێزیان وه‌رده‌گرێ، تا بتوانن به هه‌موو لایه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو، به‌دیبێنن.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ستایشی كار و چالاكی و خه‌مخۆرییه‌كانی "د. قه‌یس"ی كرد، كه هه‌میشه هه‌وڵیداوه باشترین خزمه‌تی فاكه‌ڵتی ئاداب بكات. سه‌باره‌ت به "د. كارمه‌ند"یش، به‌ڕێزیان وێڕای پیرۆزبایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به باشترین شێوه خۆی پێگه‌یاندووه و، بۆیه‌ش ده‌توانێ له ئه‌ركه‌كه‌یدا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ.
له كۆتاییشدا، سوپاس و پێ‌زانین و دیاری زانكۆی سۆران و هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی فاكه‌ڵتی ئاداب، پێشكه‌ش به "پ. د. قه‌یس كاكل" كرا.
پێویسته بگوترێ "د. كارمه‌ند عه‌بدوڵا"مامۆستای زانكۆی سۆران و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانكۆی ئیگزیته‌ر له به‌ریتانیا و به‌ڕێوه‌به‌ری پێداگۆجی بووه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان.
راپۆرت: زێبار عەزیزخان
وێنە: هادی حوسێن، فەرید قادر