رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٤/٣/٢٠٢٠، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له "م. دیار مه‌عاز" راگری پێشووی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی راگری نوێ "د. شێرزاد سه‌عید"، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و نوینه‌ری ئه‌نجومه‌نی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌ران قسه‌یان كرد. تێكڕای ئاماده‌بووان تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مامۆستا دیار، له ماوه‌ی خزمه‌تی له زانكۆ، وه‌ك گه‌نجێكی لێهاتوو و به‌توانا، زۆر به باشی و به‌رپرسیارێتییه‌وه، له ئه‌ركه پێ ئه‌سپێردراوه‌كانیدا خزمه‌تی كردووه. بۆیه وێڕای نیشاندانی پێ‌زانین، هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامیان له كاركانی داهاتوویدا، بۆ خواست. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به "د. شێرزاد سه‌عید" راگری نوێ، تیشكیان خسته‌سه‌ر دڵسۆزی و ماندوونه‌نانسی به‌ڕێزیان و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه له ماوه‌ی كاركردنی له فاكه‌ڵتی ئاداب وه‌ك یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی ئاداب، رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له راپه‌ڕاندنی كاره‌كان و به دڵنیاییه‌وه له ئه‌ركی نوێشدا، سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشیان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد و، په‌رژایه سه‌ر كه‌سایه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان و، به كه‌سانی جدی، جێگای متمانه و به‌توانای ناساندن و وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین به‌رامبه‌ریان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
دواتر به‌رێز "م. دیار مه‌عاز" وتاریكی پێشكه‌شكرد و سوپاسی هه‌موو لایه‌كی كرد، هه‌ر له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نه‌وه بگره تا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، كه رۆڵیان هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان. هه‌روه‌ها پیرۆزباییشی له به‌ڕێز راگری نوێ كرد و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.
ئینجا به‌ڕێز "د. شێرزاد سه‌عید" راگری نوێی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. له وته‌كه‌یاندا، پێزانینی خۆیان بۆ كار و هه‌وڵه‌كانی راگری پێشوو ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رده‌وام سوود له ئه‌زموون و به‌رچاوڕوونییه‌كانی به‌ڕێزیان وه‌رده‌گرێ. دواتر سپاسی به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی كرد له پێدانی ئه‌و متمانه‌یه و به‌ڵێنی دا، كه له‌مه‌وبه‌دواش، هاوشێوه‌ی پێشوو، به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك، هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به زانكۆ، ده‌دات.
دوا به‌دوای وته‌كان، سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و دیاری زانكۆ و هه‌روه‌ها دیاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، پێشكه به به‌ڕێز "م. دیار مه‌عاز" كرا.
وێنه: فه‌رید قادر