پاش پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی وەرگیران لە خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، پاڵپشت بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٣/٦/٢٢٢٦ لە ڕێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٠ تایبەت بە وەرگیران لە خوێندنی باڵا و،دوای جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢) و (٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ لە زانکۆکەمان، ئەنجامی کۆتایی وەرگیرانی قوتابییان لە خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ڕادەگەیێنین.
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، ئاگاداری ئەو وەرگیراوە بەڕێزانەی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە، کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان و بەپێی ئەو خشتەیەی خوارهوه، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری پێویست بۆ دەستبەکاربوونیان لە خوێندن، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ١١/١٠/٢٠٢٠ دەستپێبکات.
|
ژ |
وەرگیراوانی فاکەڵتی |
کاتی سەردان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران |
|
١ |
زانست |
٢٠٢٠/٩/١٦،١٥ سێشەممە و چوارشەممە |
|
٢ |
ئەندازیاری و سەنتەری توێژینەوە |
٢٠٢٠/٩/١٧ پێنجشەممە |
|
٣ |
یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن |
٢٠٢٠/٩/٢١،٢٠ یەکشەممە و دووشەممە |
|
٤ |
ئاداب |
٢٠٢٠/٩/٢٤،٢٣،٢٢ سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە |
|
٥ |
پەروەردە |
٢٠٢٠/٩/٢٨،٢٧ یەکشەممە و دووشەممە |
کلیکی ئێرە بکە بۆ زانینی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوانی ماستەر ![]()
کلیکی ئێرە بکە بۆ زانینی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوانی دکتۆرا ![]()
ناوبراوان پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵانەی خوارەوە بن و بە وردی جێبەجێیان بکەن:
١. ئەو بەڕێزانەی ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە و میلاکی زانکۆکانی تر و وەزارەتی ترن، پێویستە مۆڵەتی خوێندن وەربگرن و بەر لە دەستپێکردنی خوێندن دەستلەکارهەڵگرتنی خۆیان لە شوێنی کاری خۆیان بۆ بەرێوەبەرایەتییەکەمان بهێنن.
٢. ڕسوماتی ناسنامە و خۆتۆمارکردن لە ماستەر (٢٥٥٠٠٠ دووسەد و پەنجا و پێنج هەزار دینار) و دکتۆرا (٣٠٥٠٠٠ سێ سەد و پێنج هەزار دینار) ه، بۆ کورسی جۆری (زانکۆ و گشتی)، هەروەها ڕسوماتی دارایی بۆ بەڵێننامە و کەفالە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی وەردەگیرێت. بۆ قستی یەکەمی خوێندن بە شێوەی پاراڵێل، بەر لە دەستپێکی خوێندن لە فاکەڵتییەکان وەردەگیرێ.
٣. بەرێوەبەرایەتی یاسایی زانكۆی سۆران، ئاگاداری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (ماستەر - دكتۆرا) دەكاتەوە، كە مامەڵەكانی دەستپێكردنی خوێندنی باڵا بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجامدەدرێن. بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان بە گوێرەی جۆری خوێندنیان، لەم لینكانەی خوارەوە فۆرمەكانی (ناسنامەی تایبەت بە خوێندنی باڵا، بەڵیننامە ، دەستەبەری دارایی - كەفاڵەت) پڕبکەنەوە و پاشان فۆرمەکان بە پڕکراوی دێنە ئیمێلەکانیان و دەتوانن پرێنتیان بکەن. دواتر فۆرمەکان و لیستی پێداویستییەكان بەوجۆرەی لە ئیمێڵهكهدا بۆیان دەکرێتەوە، ئامادەی بكەن و بەخۆیان و کەفیلەکان بیانهێنن بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران بۆ واژۆکردن:
یەکەم: بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاری و ناسنامەی تایبەت بە كاندیدی خوێندنی باڵا، كلیك لەسەر ئەم لینكە بكەو فۆرمەكە پڕ بكەوە:
https://forms.gle/bi9ppUYZoMJerAzF7
دووەم: بۆ پڕكردنەوەی بەڵێننامەی یاسایی (ماستەر - دكتۆرا)، بە گوێرەی جۆری خوێندنەكەت، كلیك لەسەر لینكەكە بكە و پاشان بەڵێننامەكە پڕ بكەوە:
بەڵێننامەی تایبەت بە خوێندنی دکتۆرا بایۆلۆجی/ پترۆلیوم جیۆساینس / کورسی پارالێل:
https://forms.gle/URcHhvG376FiSyy8A
بەڵێننامەی ماستهر و دکتۆرا / کورسی پارالێل:
https://forms.gle/HQsxSf6EvFkw6p966
بەڵێننامەی خوێندنی دکتۆرا / کورسی فەرمانبەرانی زانکۆی سۆران:
https://forms.gle/dvbsAnFf9gvDmSr9A
بەڵێننامەی خوێندنی ماستهر و دکتۆرا /کورسی كهس وكاری شههیدان/ کورسی گشتی:
https://forms.gle/78AXk4Jjm8Fdq9Xa7
بەڵێننامەی خوێندنی دکتۆرا/ کورسی زانکۆکانی تر:
https://forms.gle/cQHJzmNZ41dm6cG6A
بەڵیننامەی خوێندنی ماستەر/ کورسی فەرمانبەرانی زانکۆی سۆران :
https://forms.gle/5d117ErdptfTxKNP8
بەڵێننامەی خوێندنی ماستەر/ کورسی زانکۆکانی تر:
https://forms.gle/WWeaV71sEdRGvFby8
سێیەم: بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی كەفاڵەتی خوێندنی (ماستەر / دكتۆرا) بۆ هەموو جۆرەكانی كورسی خوێندن، ئەو كەسەی دەبێتە كەفیلیی قوتابی، پێویستە پشتگیرییەك لە بەرێوەبەرایەتی/ فەرمانگەكەی بهێنێت و تیایدا ئاماژە بە ژمارەی پشتگیری و رێكەوتی دەرچوونی پشتگیرییەكە و موچەی گشتی كەفیل كرابێت و نابێت مووچەی گشتی كەفیل لە (١,٠٠٠,٠٠٠) یەك ملیۆن دیناری عێراقی كەمتر بێت. بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی كەفالەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، كلیك لەسەر ئەم لینكانەی خوارەوە بكە:
کەفالەی خوێندنی دکتۆرا :
https://forms.gle/4gBY2nrnBUdy94rr5
کەفالەی خوێندنی ماستەر:
https://forms.gle/fzcX1LqnZTqLiEw56
تێبینی: سەبارەت بەو وەرگیراوانەی دەکەونە دەرەوەی پارێزگای هەولێر، دەتوانن تەنها مامەڵەی (دەستەبەری دارایی-کەفالەت) لە دادنووسی شارەکانیان ئەنجامبدەن و، مەرج نییە کەفیل بهێنن بۆ زانکۆی سۆران، بە مەرجێک بڕی کەفالەتەکە کەمتر نەبێت لە ٢٢،٥٠٠،٠٠٠ بیست و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی بۆ خوێندنی دکتۆرا، هەروەها ١٥،٠٠٠،٠٠٠ پانزدە ملیۆن دیناری عێراقی بۆ خوێندنی ماستەر.
بۆ هەرپرسیار و زانیارییەكی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن (07504803153)
حەسەن مستەفا - بەرێوەبەری كاروباری یاسایی لە سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران
بۆ پەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمییەکان (٠٧٥٠٧٨١٨١٩٠):
E-mail: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.