جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (هێمن هەورامی) بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، لە زانكۆی سۆران بەدەست هێنا.
ئەمڕۆ چوارشهممه رێكهوتی٩/١٢/٢٠٢٠ تاوتوێی تێزی دكتۆرانامەكەی، كە بە زمانی ئینگلیزی بوو به ناونیشانی "An Analysis of the European Unions Foreign Policy Challenges in the Middle East - شیكردنەوەی ئاڵنگارییهكانی بەردەم سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"، بەڕێوەچوو.
لێژنەی تاوتوێكردنەكە تیمێكی نێودەوڵەتی و خۆماڵی بوون و، ئهندامهكانی پێكهاتبوون لە:
ــ پڕۆفیسۆر د. محەممەد ئیحسان لە زانكۆی "Kings College"ـی بەریتانی
ــ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر نایجڵ مارك لە زانكۆی كوردستان – هەولێر
ــ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر جیۆڤانی ماریا لە زانكۆی كوردستان – هەولێر
ــ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر عوسمان عەلی لە زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر
ــ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر حسێن مهزههر خەڵەف لە زانكۆی بەغداد
دكتۆرانامەكەش لەژێر سەرپەرشتیاری پڕۆفیسۆر د. شێرزاد نەجاڕـدا ئەنجامدرابوو.
پاش تاوتوێكردنی چڕوپڕ كە زیاتر لە ٤ كاتژمێری خایاند، دكتۆرانامەكە سەركەوتوانە پەسەند كرا و بڕوانامەی دكتۆرا بەخشرایە توێژەر.
د. هەورامی، پاش وەرگرتنی بڕوانامەی دكتۆرا ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا دەستكەوتێكی شانازیبەخشە بۆ هەر كەسێك، بەڵام بۆ من ئەوەی شانازییەكە زیاتر دەكات ئەوەیە، كە لە زانكۆی پێشەنگی وڵاتەكەی خۆمدا بڕوانامەكەم بەدەست هێناوە.
د. هێمن هەورامی لە دایكبووی ئاداری ١٩٧٦ ـی هەڵەبجەیە. بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا بەدەستهێناوە و ماستەریشی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا بەدەستهێناوە. خاوەنی ٨ كتێبە لە بوارە جیاوازەكاندا. لە ئەیلوولی ٢٠١٨ـدا وەكو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردراوە و له شووباتی ٢٠١٩ـشەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە.
پێویسته بگوترێ كه د. هێمن ههورامی له ئۆكتۆبهری ٢٠١٦ لە خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی سۆران وەرگیراوه.