رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١/٩/٢٠٢١، یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بوو. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز "د. شێروان شه‌ریف" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له‌گه‌ڵ تێكڕای ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كان، كه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن و روونكردنه‌وه‌ی دید و تیڕوانین و ستراتیژی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندن، تێیاندا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ به وردی سه‌باره‌ت به‌گرنگترین خاڵه‌كانی جێ سه‌رنجی سه‌رۆكایه‌تی دوا و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كاندا، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ، ویڕای به‌خێرهێنانی سه‌رجه‌م مامۆستایان، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لێ‌كردن و، هیوای خواست كه ساڵێكی پڕ له سه‌لامه‌تی و ده‌سكه‌وت بێ بۆ هه‌موو لایه‌ك.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یام و دیدی زانكۆ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، كه تیڕوانینی زانكۆ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بنیاتنراوه، كه زانكۆی سۆران و ناوبانگه ئه‌كادیمییه‌كه‌ی به به‌رزی بهێڵدرێته‌وه و هه‌وڵبدرێ و كار بكرێ كه نه‌ك ته‌نیا له ئاستی ناوخۆیی، به‌ڵكو له ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیش، په‌ره به ئاست و پله‌كه‌ی بكرێ. ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به سه‌رنجدان له توانستی به‌رزی ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ، ئه‌و ئامانجه ئاسته‌م نییه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وته‌كانیدا سه‌باره‌ت به دید و په‌یامی زانكۆ، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران تیشكی خسته‌سه‌ر پرسی كارایی زانكۆ له ناو كۆمه‌ڵگا و نزیككردنه‌وه‌ی زانكۆ له بازاڕی كار و، هیوای خواست كه تێكڕا كار بۆ ئه‌و ئامانجه بكه‌ن.
پاشان، سه‌رۆكی زانكۆ باسی له قوتابی له دید و تێڕوانینی زانكۆ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته قوتابی ناوه‌ند و سه‌نته‌ری فێربوون بێ و ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌مجۆره تیڕوانینه رۆڵی هه‌یه له به‌دیهێنانی قوتابییه‌كی باوه‌ڕبه‌خۆ و سه‌ركه‌وتوو، كه دواجار زۆر به ئاسانی ده‌توانێ جێی خۆی له بازاڕی كاردا بكاته‌وه و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، د. شێروان باسی له گرنگی لیژنه زانستییه‌كانی به‌شه‌كان كرد و، ئه‌وانی به ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌كادیمی له زانكۆی سۆران پێناس كردن و، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، كه پێویسته لیژنه زانستییه‌كان رۆڵیان هه‌بێ له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی به‌شه‌كان و كێشانی نه‌خشه‌ڕێگای زانستی، نه‌ك ته‌نها بۆ زانكۆ، به‌ڵكو له ئاستێكی فراوانتریشدا، به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌نتر بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا دابڕێژن.
له لایه‌كی تره‌وه و له وته‌كانیدا، سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ له هه‌موو ئاسته‌كاندا و به سه‌رنجدان له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌شه پسپۆڕییه‌كان، توانستی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه له زانكۆ، له هه‌موو جۆرناڵه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی دنیا په‌ره‌پێبده‌ین و، تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته تویژینه‌وه‌كان ئامانجدار بن و راسته‌وخۆ هه‌وڵبدرێت په‌یوه‌ست بكرێن به كۆمه‌ڵگا و كێشه‌كانی ناویه‌وه.
دواجار به‌ڕێزیان په‌رژایه سه‌ر كاری فه‌رهه‌نگی و، ئه‌وه‌ی به پێویست زانی كه زانكۆ رۆڵی هه‌بێ له به‌رهه‌مهێنانی كولتوور. ئه‌مه‌شی له سه‌رنج خستنه‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك هونه‌ر، كاری ئه‌ده‌بی، ژینگه‌پارێزی، وه‌رزش و ...هتد، كورتكرده‌وه و هیوای خواست مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تی به‌شه‌كان ئاگاداری حه‌ز و خولیا و تواناكانی قوتابییه‌كان بن، تا دواجار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رس و زانستی خویان، بتوانن له بواره كولتوورییه جیاوازه‌كان، هه‌لی ده‌رخستنی تواناكانیان بۆ بڕه‌خسێنن.