زانكۆی سۆران یادی د. فرسه‌ت سۆفی كرده‌وه‌, هۆڵێكی زانكۆ به‌ ناوی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی‌ كرا

Sli

له‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفیدا، زانكۆی سۆران ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌و یاده‌ی ڕێكخست، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابیان، مامۆستایان، بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی‌ خوالێخۆشبوو و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد. دواتر ڤیدیۆگرافیكێك له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی خوالێخۆشبوو نمایش كرا، هه‌روه‌ها چه‌ند هاوڕێیه‌كی د. فرسه‌ت بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ خوالێیخۆشبوو گێڕایه‌وه‌. له‌ به‌شێكی تر له‌ چالاكییه‌كانی یادكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، هۆڵی كۆنفڕانسی زانكۆی سۆران به‌ ناوی د. فرسه‌ت سۆفی‌ كرا. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به‌ ژیانی خوالێخۆشبوو كرایه‌وه‌ كه‌ وێستگه‌ جیاوازه‌كانی ژیان و خزمه‌تی ئه‌ویان نیشان ده‌دا.