ڕۆژی دووشەممە، ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٢، پ. ی. د. عه‌بدولحه‌كیم خسره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قوڕتاس، سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه حكومییه‌كان، گرنگی سوود وه‌رگرتنی حكومه‌ت له كارامه‌یی و شیان و شاره‌زایی زانكۆكان. هه‌روه‌ها، تاوتوێی ئه‌و ڕێگا و ئامرازانه كرا، كه تیایدا زانكۆ ده‌توانێت خزمه‌ت به حكومه‌ت و كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بكات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیازی ئه‌وه كرا، كه حكومه‌ت به هه‌مان بایه‌خ سه‌یری زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان بكات، په‌ره‌یان پێبدات، به مه‌به‌ستی سازاندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ئه‌و توانا و كارامه‌ییانه‌ی له زانكۆكاندا هه‌ن، له پێناو سوود لێوه‌رگرتنیان له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی.
كۆبوونه‌وه‌كه، له په‌ڕاوێزی سیمپۆزیه‌می (حوكمڕانیی باش: چاكسازی و گەشەسەندنی بەردەوام)ـه‌وه بوو، كه له‌لایه‌ن لە فاكەڵتیی یاسا، زانستە سیاسیەكان و بەرێوەبردن لە زانكۆی سۆران ڕێكخرابوو.