ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٢، سیمپۆزیۆمێك بە ناونیشانی ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ پاراستنی مافی هەرێمه‌كان له عێڕاق، بەڕێوەچوو. سیمپۆزیۆمەکە، لەلایەن فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردنەوە لە زانکۆی سۆران، سازکرابوو. لە سیمپۆزیەمەکدا، هەریەکە لە بەڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئەندامانی ئه‌نجومەنی زانکۆ، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، حیزبی، ڕێكخراوه‌یی، مامۆستایان، فەرمانبەران، قوتابیان و میوانان بەشداربوون.
سیمپۆزیۆمەکە، بە پێشکەش کردنی وتاری ڕاگرایەتی لەلایەن بەڕێز د. ھیمداد فەیسەڵ ڕاگری فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن دەستی بە کارەکانی کرد. دواتر بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران وتارێكی پێشکەش کرد، تیایدا بەڕێزیان وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ڕێکخەرانی سیمپۆزیۆمەكه، پشتگیری خۆیشی بۆ ئەم جۆرە چالاکییانە دەربڕی. هەروەها، ئاماژەشی بەوەدا کەوا باسکردنی بابەتی لەم جۆرە پێویستییەکی گرنگ و هەنووکەییە، بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە چاوەڕوانی بڕیاری چاره‌نووسسازه له‌سەر ماف و دەسکەوتە دەستوورییەکانی.
لە بڕگەی دووەمی سیمپۆزیەمەکدا، ته‌وه‌ره‌کانی سیمپۆزیۆمه‌كه بەڕێوەچوون، تەوەری یەکەم، بە بەشداری هەریەکە لە بەڕێزان پ. د. سەرهەنگ حەمید بەرزنجی، د. سۆران عه‌لی و دادوەر ڕزگار موحه‌مه‌دەمین بەڕێوەچوو، لە لایەن د. مەهدی ئەمین ستوونیه‌وه بەڕێوەبرا. پانێڵی دووەم، بە بەشداری بەڕێزان پ. د. شۆڕش حه‌سه‌ن عومه‌ر، پ. د. خامۆش عومه‌ر عه‌بدوڵا و پ. ی. د. موحه‌مه‌د شاکر بەڕێوەچوو، لە لایەن م. ی. ئیبڕاهیم ئەحمەد موحه‌مه‌ده‌وه بەڕێوەبرا.
له بڕگه‌ی سێیه‌مدا، ڕاسپارده‌كانی سیمپۆزیه‌مه‌كه له‌لایه‌ن د. بژار عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی به‌شی یاساوه خوێنرانه‌وه. دواتر ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێن. له كۆتا بڕگه‌شدا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووان.
مەبەست لە سازدانی سیمپۆزیەمەکە، شرۆڤه‌كردنی ڕێکخستنی دەستووری بوو بۆ پێکهێنان و تایبەتکارییەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی. هەروەها، پێگە و تایبەتکاری و هێزی پابەندكاری بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و بەرجەستەکردنی لە یەکلایی کردنەوەی کێشە و بڕیارە سیاسییە چارەنووسازەکان، كاریگه‌ری ئاڕاسته‌ی بڕیاره‌كانی دادگاكه له‌سه‌ر گۆڕینی نەخشەی سیاسی و دیاریکردنی دەستەی حوكمڕان، لە چوارچێوەی دیدگای ئەکادیمی و زانستیانه.
\