زانكۆی سۆران به هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوی ڕۆژی وەرزشی کوردستان ڕاكردنێكی به كۆمه‌ڵی بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاری سۆران و ده‌وروبه‌ری، ڕێكخست.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢، بە بۆنەی ڕۆژی وەرزشی کوردستان و، له ژێر ناونیشانی (ڕاکردنی بەکۆمەڵی پێکەوەژیان)، زانکۆی سۆران بە ھەماھەنگی ڕێکخراوی ڕۆژی وەرزشی کوردستان، ڕاکردنێکی بەکۆمەڵی ساز كرد. له ڕاكردنه‌كه‌دا، قوتابیان، مامۆستایان، گەنجان و لاوانی دانیشتووی سۆران و دەوروبەری، لە کوڕان و کچانی وه‌رزشوان و وه‌رزشدۆست، بەشدارییه‌كی به‌رچاویان تیادا هه‌بوو.
هاوكاتی هه‌ر یه‌كه به‌ڕێزان پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قوڕتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌شێك له به‌رپرسانی حكومی و حیزبی له ڕاكردنه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
ڕاكردنه‌كه، كاتژمێر نۆی سەرلەبه‌یانی ده‌ستی پێكرد، دووری ماوه‌ی ڕاكردنه‌كه پێنج كیلۆمه‌تر بوو، خاڵی ده‌ستپێك له‌لای قوتابخانه‌ی دۆڵاڤاژێی ناحكومییه‌وه ده‌ستی پێده‌كرد، كۆتا خاڵیشی له ناو كه‌مپی دێڵزیانی زانكۆ كۆتایی پێده‌هات. ڕاكردنه‌كه به ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیه‌وه سه‌ركه‌وتووانه بەڕێوەچوو.
له كۆتاییدا، یه‌كه‌مه‌كان له كوڕان و كچان خەڵات کران؛ سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی كوڕان بریتی بوون له هه‌ر یه‌كه:
١- عه‌بدوڵا سیحار حه‌سه‌ن.
٢- ڕیڤینگ حه‌مه‌د ڕه‌شید.
٣- نزار مامند عوسمان.
سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی كچانیش، بریتی بوون له:
١- ڕازییه سه‌لیم چه‌تۆ.
٢- میڤان ڕه‌شید یه‌حیا.
٣- جوه‌یرا حاجی عه‌بدوڵا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌شداربووان، ده‌ستخۆشیان له ڕێكخه‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كرد، ئومێدیان خواست چالاكی له‌و جۆره به‌رده‌وام بێ، له پێناو په‌ره‌دان به گیانی وه‌رزشدۆستی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، به مه‌به‌ستی به كه‌لتووركردنی وه‌رزش و هاندانی دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ وه‌رزش كردن، له پێناو ته‌ندروستییه‌كی باشتر.
زانكۆی سۆران، له پاڵ ئه‌ركه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی، به چالاكی جۆراوجۆری وه‌رزشی و هونه‌ری و ژیاندۆستی، هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تێكی شایسته پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات، تواناكان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ چه‌كه‌ره پێبكات، ئەمەش له پێناو بنیاتنانی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست.