چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە زانکۆی سۆران ئەنجام دەدرێن.
لە زانکۆی سۆران چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان ئەنجام دەدرێن. پڕۆژەکان بە هاوئاهەنگی دەستەی وەبەرهێنان دەبن و هەردوو کەرتی گەشتی و تایبەت ڕۆڵیان تیایدا دەبێت. هەروەها زانکۆ و دەستە لە سەر ئەنجامدانی توێژینەوەی پەیوەست بە بواری ئابووریی کشتوکاڵی ڕێککەوتن.
ڕۆژی چوارشەممە، ۳ـی ئابی ۲۰۲۲، شاندێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران لە هەولێری پایتەخت سەردانی دەستەی وەبەرهێنانیان کرد و لەلایەن د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەوە، پێشوازیی کران. شاندەکە بە سەرۆکایەتیی بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. ڕزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان بوو.
لە دانیشتنەکدا گفتوگۆ لە سەر چەند بابەتی پەیوەست بە هاوئاهەنگیی نێوان زانکۆی سۆران و دەستەی وەبەرهێنان کرا. هەردوو لا لە سەر ئەنجامدانی کاری هابەشی زایاتر ڕێککەوتن. بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە ناو زانکۆ ئەنجام بدرێن. زانکۆش کار لە سەر ئەنجامدانی توێژینەوەی پەیوەست بە وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵی و پیشەسازی دەکات و توێژەرەکانی خۆی بۆ ئەم کارە ڕادەسپێرێت.
وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، زانکۆی سۆران هەوڵ دەدات تەکانێکی نوێ بە کاری زانکۆیی بدات. لەم چوارچێوەیەشدا کار لە سەر ئەو پڕۆژە و پلانانە دەکات کە لە بەرەوپێشبرانی ڕەوتی زانستیدا ڕۆڵیان دەبێت.
ڕاپۆرت: زەهرا سەمەد
وێنە: دەستەی وەبەرهێنان