له رێكه‌وتی ٢/٩/٢٠١٥-٤ له وڵاتی ئێران، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر ناونیشانی(Royan International Twin congress of 16th congress on Reproductive and 11th congress on stem cell Biology and technology) به‌ڕێوه چوو.
له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه به به‌شداری زانایانی به ناوبانگی بواری پزیشكی له وڵاته جیاوازه‌كانی دنیاوه، به‌ڕێوه چوو، مامۆستای زانكۆی سۆران(م. سه‌ركه‌وت حمدامین حمد)یش، به توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ژێر ناونیشانی(Effect of Bosentan and Losartan on Oxidative Stress and Cortisol levels in Endothelin-1 and Angiotensin II Treated Rats)، به‌شداری كرد.
شایانی باسه، ئه‌م كۆنفرانسه له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌رزترین سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، واته(Royan institute) كه له وڵاتی ئێرانه، به‌ڕێوه چوو و چه‌ندین زانای ئاستبه‌رز له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهانه‌وه وه‌كو (ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، چین، كۆریای باشوور) تێیدا به‌شدار بوون. هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا له سه‌ر ده‌ستی پرۆفیسۆره‌كان، چه‌ندین وانه‌ی به‌رز وترانه‌وه.
له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا بروانامه به‌خشرا به توێژه‌ره به‌شدار بووه‌كان، كه (م. سه‌ركه‌وت حمدامین حمد) یه‌كێكیان بوو.