زانكۆی سۆران وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی، به سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی كه ده‌یانهێنێته پێش، له پێناوی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی كۆمه‌ڵگان، بۆیه زۆرجار له لایه‌ن دامه‌زراوه ئابووری و بازرگانییه‌كانه‌وه، فه‌ندی دارایی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی كه زانكۆی سۆران بڕیاری ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی زانستی دا سه‌باره‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای كار، فهندێكی دارایی بۆ سه‌رخستنی كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌شكرد.
شایه‌نی باسه كه هه‌ر له به‌ر گرنگی بابهتهكان بۆ كۆمه‌ڵگا، زۆربه‌ی جاره‌كان چالاكییه زانستییه‌كانی زانكۆ، سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كرێن، كه بۆ ئه‌م چالاكییه كه‌ناڵی كوردستان 24، سپۆنسه‌ره میدیاییه‌كه‌ی به ئه‌ستۆوه گرت.